ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنور ده‌ڵێت چه‌کداره‌کان له باشوری سودان ژماره‌یه‌ک نه‌خۆشخانه‌یان وێران کردووه و تاڵانیشیان کردوون و ئه‌م کارانه‌شی به کارێکی تێکده‌رانه ناودێر کردووه به‌رامبه‌ر دامه‌زراوه ته‌ندروستیه‌کان و کارمه‌ندانی ته‌ندروستی و نه‌خۆشه‌کان له‌وتای له مانگی 12 ڕابردووه‌وه که قه‌یرانی ئه‌م وڵاته نوێیه‌ی ئافریکا ده‌ستی پێکردوه.
له ڕگه‌یاندنێکدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پزیشکانی بێ سنور ده‌ڵێت تیمه‌کانی ڕێکخراوه‌که ڕۆژی شه‌ممه به‌لانی که‌م 14 ته‌رمیان له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی مالاکال بینیوه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ک له ته‌رمه‌کانیش به‌ڵگه‌ن که نه‌خۆشه‌کان له‌ناو جێگه‌کانیاندا ته‌قه‌یان لێکراوه و کوژراون.
مالاکال پایته‌ختی هه‌رێمی نیلی سه‌رووه که بووبووه شوێنی هه‌ندێک له شه‌ڕه قورس و خوێناویه‌کانی نێوان هێزه سه‌ربازیه‌کانی حکومه‌ت و سه‌رهه‌ڵداوان.
له هه‌فته‌ی ڕابردوودا بوو جارێکی تریش هه‌ردوو لا به یه‌کیاندا دایه‌وه وێڕای ئه‌وه‌ی له مانگی ڕابردوودا ڕێکه‌وتنی ئاگربه‌ستیان له وڵاتی ئه‌ثیوبیا مۆرکرد.
تۆبی لانزه‌ر کاربه‌ده‌ستی بواری مرۆڤایه‌تی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕه‌وشی هه‌رێمی نیلی سه‌رووی به زۆر ناجێگیر ناودێر کردووه هاوکاتی سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌مڕۆی بۆ هه‌رێمه‌که.
ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنور ده‌ڵێت نه‌خۆشخانه‌که‌ی مالاکال تاڵانکراوه و زۆرێکیش له به‌شه‌کانی سوتێندراو‌ن.
هه‌ر له ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ئه‌مڕۆی پزیشکانی بێ سنوردا هاتووه تیمه‌کانی ڕێکخراوه‌که ده‌ڵێن دیمه‌نێکی ترسناکیش له نه‌خۆشخانه‌ی لیر بینراوه له هه‌رێمی یونیتی که نه‌خۆشخانه‌که و که‌ره‌سته‌کانی ناوی سوتێنراون و ده‌رمان و جێگه‌کانی نه‌خۆشه‌کانیش تاڵان کراون.