دکتۆر به‌رزو ئه‌لیاسی:له‌ باشوری کوردستان گووتاری ناسیونالیزم باوی نه‌ماوه‌

Dr.Barzoo Eliassi

هه‌ر وه‌کو ده‌بینین به‌ نه‌ناردنی به‌شی بۆدجه‌ی هه‌رێم له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌، قه‌ێرانیه‌ک له‌ هه‌رێم درووست بوه‌. ده‌بوایه‌ هه‌رێمێک خاوه‌نی ئه‌وه‌نده‌ سه‌رچاوه‌ی نه‌وتیه‌ به‌م رۆژه‌ بگات؟
دکتۆر به‌رزو ئه‌لیاسی لێکۆڵه‌ر له‌ زانکۆێ ئۆکسفۆرد له‌ هه‌ڤپه‌ێبینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت " به‌ بڕوای من ئه‌و شته‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ پرسی سه‌روه‌ری و ده‌ستوری عێراق، مالکی له‌ دیمانه‌یه‌کدا له‌ ساڵی 2012 له‌گه‌ڵ NRT دا ووتی من نازانم ئێستاکه‌ هه‌رێمی کوردستان به‌شێکه‌ له‌ عێراق یان عێراق به‌شێکه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان، به‌ بڕوای من ئێستا نیشانی داوه‌ که‌ هه‌رێمی کوردستان به‌شێکه‌ له‌ عێراق، ئه‌مه‌ نیشانی داوه‌ که‌ کورد ئه‌و توانایه‌ی نییه‌ بژێوێ ژیان بۆ هاوڵاتیانی دابین بکات، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ خه‌ریکی دیالۆگن، چۆنکه‌ به‌ پێویستی ده‌زانن و ژێر خانێکی ئابوریان نییه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان که‌ باوه‌ڕ به‌ هه‌موو هاوڵاتیه‌کی کورد بهێنی که‌ ئێمه‌ ده‌توانین وه‌کو وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ بتوانین بژین. دکتۆر به‌رزۆ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت له‌ باشوری کوردستان گووتاری ناسیونالیزم باوی نه‌ماوه‌ و ئه‌وه‌ش په‌ێوه‌ندی به‌و دوو پارته‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ به‌ ته‌واوی تێکۆشاوون سیاسی بوونی کورد بکوژن و کۆمه‌ڵگای سڤیل به‌ ته‌واوی سنووردار کراوه‌ و ئه‌م دوو پارته‌ هه‌ر کات بیانه‌وێ شه‌قام بهه‌ژێنن باس له‌ ووتاری ناسیونالیزم ده‌که‌ن که‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر هه‌ر تاکێکی کورد، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دوو پارته‌، یه‌کێتی و پارتی ".

Your browser doesn’t support HTML5

Dr.Barzoo Eliassi