محه‌مه‌د شاروێرانی وه‌ک که‌م ئه‌ندامێک داوای چاره‌سه‌ری گرفت له سه‌رۆکی هه‌ریم ده‌کات.
"گرووپی کۆمپانی یه‌کانی مه‌رجان" که ساڵی 2000 دامه‌زراوه و بنکه‌ی هه‌م له عێڕاق و له هه‌ریمی کوردستان هه‌یه. شاخه‌ی ئه‌و گرووپه که له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌ریم و وه‌زاره‌تی گشت و گوزاره‌وه مۆله‌تی فه‌رمی کار کردنی پێدراوه، چه‌ندین چالاکی جۆراوجۆر له به‌شه‌کانی سه‌ردان و جیهانگه‌ڕی و چوون بۆ حه‌ج دابین ده‌کات.
ههندهرین عوزێری، دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕیوه‌به‌ری گرووپه‌که‌یه و بنکه‌یه‌کیان له شاری هه‌ولێره.
له وتووێژێک له گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا، محه‌مه‌د شاروێرانی چالاکێکی سیاسی و که‌م ئه‌ندام له حێزبی دیمۆکڕات دا ده‌ڵێت پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار سه‌ردانی نه‌خۆشخانه و پزیشکه‌کانی تایبه‌تی کرد و چاره‌سه‌ری نه‌کرا، پێوه‌ندی به گرووپی مه‌رجان گرت و به‌ڕێز عوزیری ماوه‌یه‌ک له مه‌و پێش به‌ڵێنی پێدابوو که "وێزای شینگه‌ن"ی بۆ دابین بکات بۆ ئه‌وه‌ی بچێت له ده‌ره‌وه چاره‌سه‌ری لیاقی بکات،به‌لام ناوبراو دیار نه‌ماوه و به گوته‌ی پولیس ئه‌و له کورستان ڕای کردووه.
به‌ڕێز شاروێرانی له نامه‌یه‌ک دا که له سه‌ر تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووکدا بڵاوی کردۆته‌وه داوا له سه‌رۆکی هه‌ریمی کوردستان، مسعود بارزانی ده‌کات که له ئه‌و بواره دا یارمه‌تی بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌که‌ی بکات.
شاروێرانی وه‌ک له نامه‌که‌ی دا ده‌نووسێت له ساڵی 1996 له کاتی به‌ڕێوه‌بردنی چالاکی له ناوچه‌ی مه‌هاباد له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی یه‌وه به برینداری به دیل ده‌گیرێ و له دادگایه‌کی 5 خۆله‌کی دا حوکمی له سێداره‌دانی بۆ ده‌بڕنه‌وه.
به‌ڵام به هه‌وڵی فراکسیۆنی نوێنه‌رانی کورد له مه‌جلیسی ئێران، له سه‌رووی هه‌مووان به‌هائه‌دین ئه‌ده‌ب،ه‌وه له 2005 دا حوکمه‌که‌ی به به‌ندی هه‌تا سه‌ر ده‌گۆڕدرێت. له کاتێک دا له به‌ندیخانه بوو، پاش چه‌ند جار نه‌شته‌رگه‌ری سه‌رئه‌نجام لاقێکی ده‌بڕنه‌وه. ناوبراو له ده‌رفه‌تێکدا له ئێران ڕا ده‌کات و له هه‌ریمی کوردستانی عێڕاق ده‌گیرسێته‌وه.

Your browser doesn’t support HTML5