وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا به‌ په‌له‌ ده‌گه‌یه‌نرێته‌ نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی لوبنان

به‌رپرسانی ئاسایش و هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتارێکی لوبنانی ده‌ڵێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ڕۆژی هه‌ینی به‌ هۆی گیرانی خوێنبه‌رێـکی دڵی به‌ په‌له‌ گه‌ێندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له‌ به‌یرووت و وا له‌ ژێر چاره‌سه‌ری پزیشکیدایه‌.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوری وه‌لید ئه‌لموعه‌لیم ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی له‌ حه‌فتاکاندایه‌ ، به‌ هه‌ڵوێستی توند له‌ دژی ئۆپۆزیسیۆنی سوری ناسراوه ‌و هه‌روه‌ها جێی متمانه‌ی سه‌رۆک به‌شار ئه‌سه‌ده‌.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه‌ ئاشکرا نیـیه‌ که‌ ئایا وه‌لید ئه‌لموعه‌لیم به‌ هۆی کێشه‌ی قه‌ڵه‌ویه‌وه‌ له‌ رابردودا کێشه‌ی دڵی هه‌بوبێت یان نا.
به ‌گوێره‌ی وته‌ی به‌رپرسانی ئاسایشی لوبنانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا له‌ سه‌نته‌ری پزیشکی له‌ زانکۆی ئه‌مه‌ریکایی له‌ به‌یرووت خه‌وێندراوه ‌و چاره‌سه‌ری بۆ ده‌کرێت.
به‌رپرسانی ئاسایشی لوبنانی ئه‌م هه‌واڵه‌یان ئاشکرا کرد به‌و مه‌رجه‌ی ناویان ئاشکرا نه‌کرێت وه‌ک پابه‌ندبوونیان به‌ رێنمایـیه‌کانی وڵات.
له‌ لایه‌کی دیکه‌ په‌رله‌مانتارێکی لوبنانی سه‌ردانی وه‌لید ئه‌لموعه‌لیمی له‌ نه‌خۆشخانه‌ کرد و به‌ په‌یامنێرانی له‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌که‌ گوت؛ که‌ بارۆدۆخی ته‌ندروستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا جێگیره‌ و نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌کرێت.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتاره‌ لوبنانیه‌که‌ گوتیشی خۆێنبه‌رێکی دڵی به‌رێز موعه‌لیم گیراوه ‌و پشت به‌ یه‌زدان چاکده‌بێته‌وه‌.