خه‌ڵات به‌خشین به‌ خانمی په‌روین زه‌بیحی

خانمی په‌روین زه‌بیحی

ڕۆژی 8ی مارس خه‌لاتی "زوود وێندا" Sudwind بۆ ڕێزلێنان به‌ شه‌ش چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ نێویاندا خانمی په‌روین زه‌بیحی چالاکوانی کورد به‌خشرا.

خانمی زه‌بیحی خه‌ڵکی ئاوایی بێساران، هه‌ورامی زمان هی ژاوه‌رۆیه‌. چالاکی یه‌کانی سه‌ره‌کایه‌کانی خانمی زه‌بیحی بۆ مافه‌کانی ژنان و مندالان و توند وتێژی دژ به‌ ئه‌وان، دژی له‌ سێداره‌دانن.

ئه‌و پێشتر له‌ ڕێکخراوی ئازه‌ر مێهر دا چالاک بوو و هه‌روه‌ها له‌ کۆمه‌ڵی پشتیوانی له‌ ژنان و مندالان واتا "جامعه‌ حمایت از زنان و کودکان" دا تێکۆشانی بوه‌ که‌ ئێستا ئه‌و ڕێکخراوانه‌ له‌ لایه‌ن حکومه‌ته‌وه‌ قه‌ده‌خه‌ کراون.

به‌ڵام ئێستا خانمی زه‌بیحی له‌ "هاوکاری خه‌ڵکی گوندی ژنانی مه‌ریوان" دا چالاکه‌. مه‌به‌ستی ئه‌و هاوکاری یه‌ وشیارکردنه‌وه‌، توانایی دان به‌ ژنان، سه‌ربه‌خۆیی ئابووری، و دژایه‌تی له‌ به‌رامبه‌ر توند وتێژی ده‌رحه‌ق به‌ ئه‌وان دا چالاکه‌.

هه‌روه‌ها له‌ بواری قوربانییه‌کانی مین، کوشتنی نامووسی، ده‌ست درێژی نامووسی بۆ سه‌ر ژنان، خۆسووتاندنی ژنان و به‌ تایبه‌تی خه‌ته‌نه‌کردنی ژنان دا هه‌وڵ ده‌دات. و بێجگه‌ له‌ ئه‌مه‌ش به‌شداری که‌مپێنی یه‌ک ملیون واژۆ و ناڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕێنه‌کانی له‌ ئه‌و چه‌شنه‌ی ئه‌نجام داوه‌.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژی خانم په‌روین زه‌بیحی