ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دیپـلۆماتی خاوه‌ن ئه‌زموون(دانیال ڕۆبنستاین) ی له پـۆسـتی نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ سوریا دامه‌زراند.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی دووشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا هه‌واڵه‌که‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی به‌ڕێز ڕۆبنستاین پـێشـتر له چه‌ندان پـۆسـتی گرنگی بووه، له‌وانه یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ کاروباری ئۆفیسی هه‌واڵگری و توێژینه‌وه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه.
نێردراوی نوێ شاره‌زایـیه‌کی چاکی سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه و پـێشـتر کاری دیپـلۆماسی له به‌غدا و عه‌ممان و ئۆرشه‌لیم و تونس کردووه. پاشـان زمانی عه‌ره‌بی زۆر به باشی ده‌زانێت و هه‌روه‌ها عبری و پـورتوگالیش.
ڕۆبنستاین پاش ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵه‌که به زمانی عه‌ره‌بی وتارێـکی بۆ خه‌ڵـکی سوریا پـێشـکه‌ش کرد و تیایدا گوتی هه‌تا ڕژێمی ئه‌سه‌د له زۆڵ و سته‌م به‌رده‌وام بـبێت، ئه‌وا ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵتاندا ده‌بێت.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت دانیال ڕۆبنستاین ڕۆڵی ڕۆبه‌رت فۆرد باڵیۆزی پـێشـووی ئه‌مه‌ریکا بۆ سوریا بـبینێت. به‌ڕێز فۆرد کۆتایی مانگی دوو ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند.