ئاراس جه‌واد: ئێمه‌ ئه‌مانویست وه‌ڵامی بانگه‌شه‌ی پارته‌ ئیسلامیه‌کان بده‌ێن کوردستان چی بۆ کورده‌ فه‌ێلیه‌کانی کردووه‌

Aras Jawad Malekshahi

هه‌میشه‌ باس له‌وه‌ ده‌کرێت ئاخۆ کوردستان چی بۆ کورده‌ فه‌ێلیه‌کانی کردووه‌. ئاخۆ دانی هه‌ندێ پۆست و یارمه‌تی دارایی به‌ هه‌ندێ له‌ کوردانی فه‌ێلی، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ له‌و‌ پۆست و سامانه‌ی کوردستان به‌ریان ده‌که‌وێت؟
کاک ئاراس جه‌واد ووته‌ بێژی فه‌رمی هاوپه‌ێمانی یه‌کفترتووێ کورد له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئه‌وه‌ی من له‌ ووتارێکدا ئاماژه‌م پێکردووه‌ ته‌نها چه‌ند نموونه‌یه‌که‌ له‌و خزمه‌تانه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وه‌ پارته‌ کوردستانیه‌کان به‌ کوردانی فه‌ێلیان گه‌یاندووه‌ وه‌ ئێمه‌ تێشکمان نه‌خستوه‌ته‌ سه‌ر هه‌موو ئه‌و خزمه‌تانه‌ و ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی که‌ له‌ لایه‌ن حکومه‌تی کوردیه‌وه‌ بۆ کوردانی فه‌ێلی ده‌سته‌به‌ر کراوه‌. کاک ئاراس هه‌ر وه‌ها ده‌لێت هه‌ر وه‌ک ده‌زانن پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراقی فیدراڵ زۆری نه‌ماوه‌ وه‌ ئێمه‌ نه‌مانویستووه‌ ئه‌و خزمه‌تانه‌ وه‌کو بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن دیار بکرێ وه‌ بۆ ئامانجی سیاسی به‌ کار بهێبرێ چونکه‌ ئێمه‌ به‌ ئه‌رکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی خۆمان زانیوه‌ که‌ ئه‌و خزمه‌تانه‌مان به‌ ئه‌م پێکهاته‌ی گه‌له‌که‌مان کردووه‌ و ئه‌رکی سه‌رشانمانه‌ و لێره‌شه‌وه‌ دانی پێ دا ده‌نێن که‌م و کۆریه‌ک و که‌مته‌رخمیه‌کی زۆریشمان هه‌بوه‌. کاک ئاراس ده‌شڵێت به‌ داخه‌وه‌ هه‌ندێک لایه‌ن سه‌ر به‌‌ پارته‌کانی ئیسلامی سیاسی له‌ عێراق بۆ مه‌به‌ستی سیاسی خۆیان بێ ده‌نگی ئێمه‌یان به‌ کار هێنا بۆ ئه‌وه‌ی که‌ بڵێن ده‌سه‌ڵاتی کوردی، حکومه‌تی کوردی وه‌ یاخود پارته‌ کوردستانیه‌کان تاکو ئێستا هیچ خزمه‌تێکیان به‌ کوردی فه‌ێلی نه‌کردووه‌ بۆیه‌ به‌ پێویستمان زانی وه‌ڵامی ئه‌و بانگه‌شانه‌ بده‌ێنه‌وه‌ ".

Your browser doesn’t support HTML5

Aras Jawad Malekshahi