دلێر ئاکۆ: سه‌رۆک وه‌زیر نه‌ ده‌بوایه‌ کێشه‌که‌ به‌م جۆره‌ توند بکات

Dler Ako ژەنراڵ دلێر ئاکۆ

کوشتنی چەند رۆژ لەمەو پێشی رۆژنامە نووس و مامۆستای زانکۆی موستەنسریە موحەمەد بدێوی شمەری بە دەستی یەکێک لە پاسەوانەکانی سەرۆکایەتی عێراق، چی پێمان دەگەێنی ئایا سوپای عێراق لە رووی رەفتار و هەڵس و کەوتەوە گۆڕانی بەسەردا هاتووە یان وەکو خۆێ ماوەتەوە.
ژەنراڵ دلێر ئاکۆ راوێژکار و بەرپرسی بەڵگەی تاوان لە وەزارەتی ناۆخۆێ هەرێم لە هەڤپەێڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت "ئەم کارەساتەی کە لە خاڵی پشکنینی بارەگای سەرۆک کۆمار رووی دا کارێکی ناڕەوا بوو و شتێکی چاک نەبوو و ئەم کردارە کارێکی تاوانباریە و دەبێت ئاراستەی دادگاە بکرێت و دادگاش دەبێت سەروەر بێت لە چارەسەرکردنی ئەو تاوانە و رێگا نەدرێت ببێتە کێشەی نێوان دوو لایەن وە یاخود نێوان کورد و عەرەب. کاک دلێر هەر وەها دەڵێت دادگاە دەبێت پشت بە بەلگەکان ببەستێت، لە رێگاێ گەواهی دەران و ئەو کامیرانەی لەوێدا دانراوون. کاک دلێر ده‌شڵێت با په‌له‌ نه‌که‌ێن له‌ لێدوان به‌ڵکۆ چاوه‌ڕوانی لێکۆڵینه‌وه‌کان بین ".

Your browser doesn’t support HTML5

diler ako