هیوا عوسمان: ئه‌گه‌ر بێتوو له‌ کابینه‌ی داهاتووی هه‌رێمدا ده‌سه‌ڵاتی حیزب زاڵتر بێت به‌سه‌ر حکومه‌تدا ئه‌وا گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌که‌م

هیوا عوسمان

ده‌نگده‌ران له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق چاوه‌ڕوانی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تن، به‌ڵام شه‌ش مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کاندا تێپه‌ڕ ده‌بن و هه‌ر یه‌که‌ له‌ پێنج لایه‌نه‌ سیاسیه‌که‌ی وه‌ک براوه‌ی هه‌ڵبژاردن سه‌یر ده‌کرێن خۆیان به‌ ئاسته‌نگ دانانێن له‌به‌رده‌م پێکهێنانی کابینه‌ی نوێدا.

کام یه‌کێک له‌و لایه‌نانه‌ (پارتی دیموکراتی کوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، یه‌کگرتووی ئیسلامی، کۆمه‌ڵی ئیسلامی) به‌رپرسیارێتی دواکه‌وتنی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی له‌ ئه‌ستۆیه‌؟

ڕۆژنامه‌وان هیوا عوسمان، به‌ڕێوبه‌ری کۆمپانیای میدیاوان ده‌ڵێت هه‌موو لایه‌نه‌کان که‌م تازۆر به‌رپرسیارێتیان له‌ ئه‌ستۆیه‌ به‌ڵام پارتی و گۆڕان په‌له‌ی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێیان نییه‌ چونکه‌ وه‌ک ده‌ڵێت هه‌ردوو لا پێیان وایه‌ یه‌کێتی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق و ئه‌نجومه‌نه‌کانی پارێزگاکانی هه‌رێمدا ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کانی که‌متر ده‌بێته‌وه‌ و بۆیه‌ پێیان باشتره‌ وتوویژه‌کانیان بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ بخه‌نه‌ پاش هه‌ڵبژاردنه‌کان.

ڕۆژنامه‌وان هیوا عوسمان ده‌ڵێت تا کاتی ئه‌م وتووێژه‌ ئه‌وه‌ی له‌ باره‌ی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێوه‌ زانراوه‌ ئه‌وه‌یه‌ نێچیرڤان بارزانی سۆرۆکی کابینه‌ ده‌بێت و ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری نه‌وته‌ وه‌ ئیتر هیچ شتێکی تر دیار نییه‌ و ناشزانرێت ئاڕاسته‌کان چۆن ده‌بن و وه‌ک ده‌ڵێت زۆر پرسیار ماونه‌ته‌وه‌ و وه‌ڵامه‌کانیان ده‌که‌ونه‌ پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ له‌گه‌ڵ هیوا عوسمان