شلێر باپیری: بردنه‌وه‌ی ژنان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی باکوری کوردستان له‌ سه‌ر ئه‌نجامی به‌رخۆدانه‌کاندا بوه‌

Shler Baperi

ژنانی کورد له‌ باکۆری کوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ شاره‌وانیه‌کاندا رۆڵێکی گرنگیان بینی و به‌ده‌په‌ هه‌ره‌ زۆرترین ژنانی کاندی کردبوو و گه‌نجترین ژنیش شاره‌وانی جزیره‌ی به‌ ده‌ستهێنا.
خانم شلێرباپیری رۆژنامه‌وان و چالاکی ژنان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " پێم وایه‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م جاره‌ی تورکیا بۆ ژنان به‌ تاێبه‌تی تاوانی دێوێکی دیکه‌ی خه‌باته‌کانی ژنان نیشان بدات که‌ ژنان له‌ قوناغێکی دیکه‌دان له‌ وڵاتێکی وه‌ک تورکیادا. شلێر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ په‌یامێکی دیکه‌ی به‌ ژنان دا، به‌ تاێبه‌تی ژنانی کورد که‌ تێدا ده‌سکه‌وتی گه‌وره‌ی وه‌ ده‌ست هاتووه‌. شلێر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له‌ تورکیا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌ێبینین، ئه‌وه‌ی ‌ ئه‌مرۆ که‌ تێدا سێ ژن بونه‌ته‌ سه‌رۆکی شاره‌وانی و 19 ژنی تریش بونه‌ته‌ هاوسه‌رۆک، به‌ ئه‌مرۆ به‌ ده‌ست نه‌هاتوه‌ به‌ڵکۆ له‌ سه‌ر ئه‌نجامی به‌رخۆدانه‌کاندا بوه‌ که‌ ژنان له‌سه‌ره‌تاێ شۆرشه‌کان وبزوتنه‌وه‌کانه‌وه‌ له‌ باکور دستیان پێکردووه‌".

Your browser doesn’t support HTML5

Shler Baperi