دوێنی هه‌ڵمه‌ته‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌کانی عێراق ده‌ستیپێکرد و هه‌ر کاندیدێک له هه‌وڵی پێشخستنی کارنامه‌ی لایه‌نه‌که‌ی خۆێدایه، به‌ڵام ئه‌م کاندیدانه تاچه‌ند به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌ل و هاوڵاتیانیان له‌به‌ر چاوه تاکۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان و پارته‌کانیان؟
کاک ئارێز عه‌بدوڵا سه‌رۆکی لیستی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بۆ په‌رله‌مانی عێراق له ئوستانی هه‌ولێر له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌بێت نوێنه‌ری خه‌ڵک بێت، به‌ڵام هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێک پابه‌نده به به‌رنامه‌ی کاری پارته‌که‌ی خۆێ یان لیسته‌که‌ی خۆێ. کاک ئارێز هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئێمه کارنامه‌یه‌کی گشتیمان هه‌یه بۆ هه‌موو عێراق و له‌م هه‌ڵبژاردنه درۆشمێکی نوێمان هه‌یه که گونجاوه له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستا، ئه‌ویش پابه‌ند بوون به پێادهکردنی ده‌ستوره، وه له حاڵه‌تێکدا لایه‌نه عێراقیه‌کان له کاتی خۆێدا ئه‌گه‌ر چیتر ده‌ستی ده‌ستی به جێ به جێکردنی بڕگه‌و ماده‌کانی ده‌ستور که‌ن به تاێبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندی به چاره‌نووسی گه‌لی کوردستانه‌وه هه‌یه، ئێمه داوای کۆنفیدرالیمان کردووه، واته ده‌وڵه‌تی عێراق بکهێنه دوو ده‌وڵه‌تی کۆنفیدراڵی، ده‌وڵه‌تی کوردستانی و ده‌وڵه‌تی عێراقی".
Your browser doesn’t support HTML5