هه‌له‌و واشنتن: هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراق و هه‌رێمی کوردسـتان

جارێـکی دیکه‌ عێراقیـیه‌کان پـرۆسه‌یه‌کی ده‌نگدانی نوێـیان له‌ به‌رده‌مه‌ که‌ بڕیاره‌ له‌ 30 ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌بچێت بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی نوێی خۆیان له‌ په‌رله‌مانی عێراق.
له‌ هه‌رێمی کوردسـتانیش له‌ پاڵ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌نگیش بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێی پارێزگاکانی ده‌درێت.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ له‌ کاتێـکدا دێن که‌ شه‌قامی عێراقی به‌ گشـتی ڕه‌خنه‌ی له‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه‌ که‌ هه‌ڵقوڵاوی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پـێشـوون و ده‌ڵێن نه‌ خزمه‌تگوزاریـیه‌کان و نه‌ باری ئاسایشی وڵات له‌ پاش زیاتر له‌ 10 سـاڵ له‌ نه‌مانی ڕژێمی دکتاتۆریه‌ت نه‌گیشـتوونه‌ته‌ ئه‌و ئاسته‌ی چاوه‌ڕوان ده‌کرا.
له‌ هه‌رێمی کوردسـتانیش که‌ له‌ مانگی 9 ی سـاڵی ڕابردووه‌وه‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی به‌ڕێوه‌چوو، هه‌تا ئێسـتا حکومه‌تی نوێ پـێـکنه‌هێنراوه‌ و نوێنه‌رانی نوێی خه‌ڵـکی هه‌رێم هیچ ده‌سه‌ڵاتێـکیان نیـیه‌ بۆ گوشـارخستنه‌ سه‌ر حزبه‌کان تاوه‌کو ناکۆکیـیه‌کانیان بخه‌نه‌ لاوه‌ و له‌سه‌ر حکومه‌تێـکی نوێ ڕێـکبکه‌ون.
پـرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ عێراقیـیه‌کان به‌ خه‌ڵـکی هه‌رێمی کوردسـتانیشه‌وه‌ هه‌تا چه‌ند بڕوایان به‌ په‌رله‌مان و نوێنه‌رانی خۆیان ماوه‌ که‌ به‌ڵێنه‌کانیان ببه‌نه‌سه‌ر و ئامانجه‌کانیان به‌دی بهێنن؟
ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه‌ بوو که‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه‌ بوون:
تاریق جه‌وهه‌ر سارمه‌می، کاندیدی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردستان بۆ په‌رله‌مانی عێراق.
دکتۆر جوتیار عادل، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردسـتان بۆ په‌رله‌مانی عێراق.
دکتۆر سامان شـاڵی، کاندیدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ په‌رله‌مان عێراق.

Your browser doesn’t support HTML5

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن