نیاز عه‌بدوڵا: قوربانیانی ئه‌نفال بێبه‌شن له‌ هه‌موو ئه‌و سه‌روه‌ریانه‌ی که‌ پێویسته‌ نیشتیمان پێیان ببه‌خشێت

26 ساڵ به‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نفالدا تێپه‌ڕ ده‌بن که‌ له‌شکره‌که‌ی سه‌دام حوسه‌ین له‌ ساڵی 1988 دا کردیه‌ سه‌ر کورد و وه‌لک سه‌رچاوه‌کان ئاماژه‌یان پێکردووه‌ 182 هه‌زار کورد له‌ ئه‌نفالدا بوونه‌ قوربانی.



نیاز عه‌بدوڵا، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ده‌ڵێت هێشتا ئه‌نفال و قوربانیانی ئه‌و هێرشه‌ کۆمه‌ڵکوژیه‌ نه‌بوونه‌ته‌ دۆسێیه‌کی نیشتیمانی و ده‌شڵێت ته‌نها له‌و کاته‌دا ده‌کرێت بگوترێت بۆته‌ دۆسێیه‌کی نیشتیمانی که‌ ته‌واوی تاوانبارانی ئه‌نفال بدرێنه‌ دادگا و دادگایی بکرێن وه‌ک چۆن له‌ داوای دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراقدا هاتووه‌، نه‌ک ئه‌و تاوانبارانه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق داڵده‌ بدرێن.

نیاز عه‌بدوڵا


له‌ میانه‌ی وتوێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، نیاز عه‌بدوڵا ده‌شڵێت لایه‌نه‌ کوردیه‌کان که‌مته‌رخه‌من له‌ چۆنیه‌تی سه‌ر و سه‌ودا کردن له‌گه‌ڵ ئه‌نفالدا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ک ده‌ڵێت هاوسه‌ری ڕزگاربووه‌یه‌کی ئه‌نفال ده‌کوژرێت وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک به‌ ڕۆژنامه‌وانی کوژراو (کاوه‌ گه‌رمیانی) و ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات ته‌نانه‌ت جیاوازی له‌ نێوان قوربانیاندا ده‌کرێت له‌کاتی گێڕانه‌وه‌ی ته‌رمه‌کانیاندا، هه‌ربۆیه‌ وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌نفال وه‌ک دروشمێک سه‌یر ده‌کرێت نه‌ک وه‌ک سه‌روه‌ری.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ له‌گه‌ڵ نیاز عه‌بدوڵا