ئیبراهیم باجڵان: ئه‌نفال له‌‌ خانه‌قینه‌وه‌ ده‌ستیپێکرد

Ibrahim Bajalan

رژیمی عێراق له‌ ساڵی 1988 له‌ پرۆسه‌یه‌کی چه‌ند مانگیدا که‌ به‌ ئه‌نفال ناسراوه‌ نزیکه‌ی 182 هه‌زار کوردی بێ سه‌رو شوێن کرد، به‌ زۆری له‌ ناوچه‌کانی گه‌رمه‌سێر.
نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان کاک ئیبراهیم باجڵان له‌ باره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌ڤه‌ری خانه‌قین چه‌ن له‌و قڕکردنه‌ی به‌ر که‌وتووه‌له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌/ رادێۆێ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئه‌وه‌ی راست بێت که‌ ده‌ست کرا به‌ ئه‌نفال له‌ ساڵی 1988 له‌ خانه‌قینه‌وه‌ ده‌ستیپێکرد، که‌ یه‌کم جار گشت ئاواییه‌کانی خانه‌قین به‌ پانی 10کم و پاشان 20کم و له‌ دواییدا هه‌موو ئاوایی و دیهاته‌کانی ناحیه‌ی قوره‌توو و مه‌ێدان و کوردنشینه‌کانی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه‌ کۆچیان پێکرا و راگوێزران بۆ ناوچه‌کانی ئۆتۆنۆمی و خوارووی عێراق که‌ نیمه‌یان له‌ نه‌خۆشی و هه‌ژاریدا مردن و بێجگه‌ له‌وه‌ی گشت زه‌وی و زاره‌ کشتوکاڵیه‌نا و باغه‌کانی خانه‌قین درا به‌ عه‌ره‌به‌ هاورده‌کان. کاک ئیبراهیم هه‌ر وه‌ها باس له‌ ده‌رکردنی کورده‌ فه‌ێلیه‌کان ده‌کات له‌ ساڵی 1968 که‌ زۆربه‌ی له‌ کێڵگه‌کانی به‌ مین جێنراوودا گیانیان له‌ده‌ست دا به‌ یه‌کمین ئه‌نفال ناو ده‌بات".

Your browser doesn’t support HTML5

Ibrahim Bajalan