له‌وانه‌یه‌ کۆریای باکۆر خۆی بۆ تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی نۆێ ناوکی ئاماده‌ بکات

n korea

له‌وانه‌یه‌ کۆریای باکۆر خۆی بۆ تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی نۆێ ناوکی ئاماده‌ بکات
وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ نزدیکه‌وه‌ چاودێری باره‌که‌ ده‌کات له‌ دورگه‌ی کۆریا، پاش راپۆرته‌کان که‌ کۆریای باکور له‌وانه‌یه‌ خۆێ بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی تری ناوکی ئاماده‌ بکات پێش سه‌ردانی سه‌رۆک ئۆباما بۆ دورگه‌که‌.
خانمه‌ ووته‌ بێژی وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ جین پساکی ووتی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ داوا کردن له‌ کۆریای باکۆر له‌ خۆراگرتن له‌و کردارانه‌ی که‌ له‌ ئاشتی و ئاسایشی ناوچه‌که‌دا هه‌ڕه‌شه‌ ده‌کات.
واشنتن وه‌ڵامی هۆشداریه‌کی داوه‌ته‌وه‌ له‌ لایه‌ن کۆریای باشوره‌وه‌ که‌ کۆریای باکور له‌وانه‌یه‌ خۆێ ئاماده‌ بکات بۆ تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی تری ناوکی ژێر زه‌مینی.
ووته‌ بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری کیم من سییۆک ووتی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ له‌سه‌ر بناغه‌ی زۆرتر بونه‌وه‌ی چالاکیه‌کانه‌ له‌ ده‌زگای تاقیکردنه‌وه‌ی ناوکی پیۆنگیانگ.
ئوباما له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ سه‌ردانی ژاپۆن ده‌کات و سیۆلیش له‌ رۆژی هه‌ێنی. ئه‌و وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت باسی رێگاکان بکات له‌ چۆنیه‌تی سه‌وداکردن لگه‌ڵ به‌رنامه‌ی ناوکی کۆریای باکور.
کوریای باکور له‌ پێشلی له‌ بریاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کاندا تاقیکردنه‌وه‌ی‌ ناوکی له‌ ساڵانی 2006. 2009 و 2013 ئه‌نجام داوه‌ .