کۆریای باکور ده‌ڵێت گه‌شتبه‌رێکی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ستگیر کردووه‌

President Barack Obama is welcomed by South Korean President Park Geun-hye at the Blue House in Seoul, April 25, 2014.

کۆریای باکور ده‌ڵێت گه‌شتبه‌رێکی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ستگیر کردووه‌
کۆریای باکور ده‌ڵێت له‌ 10 ئاپریل گه‌شتبه‌رێکی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ستگیر کردووه‌ بۆ پێشێلکردن له‌ یاساکانی.
ئاژانسی په‌یام و نووچه‌ی فه‌رمی KCNA راێگه‌یاند میله‌ر ماثیۆ تادد که‌ ته‌مه‌نی 24 ساڵه‌، له‌ ده‌می هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی کۆریای باکۆر ڤیزه‌که‌ی دڕاندووه‌ و گوایه‌ به‌ دووای په‌ناهگایه‌ له‌ وڵاته‌که‌دا.
ئاژانسی په‌یام و نووچه‌که‌ ووتی کاربه‌ده‌ستان له‌ لێکۆڵینه‌وه‌دان له‌و ره‌فتاره‌ به‌ په‌له‌ی ئه‌و گه‌شتبه‌ره‌ له‌ ده‌می روێشتنیدا به‌ پێش کاربه‌ده‌ستانی کۆچبه‌ریدا.
باسکردنی ئه‌و رووداوه‌ له‌ کاتێکدا دێت سه‌رۆک ئۆباما سه‌ردانی کۆریای باشوری کردبوو بۆ وتو وێژ کردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆک پارک گوێن های.
وه‌زاره‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ئاگای له‌ راپۆرته‌که‌ هه‌یه‌ و له‌ په‌ێوه‌ندی دایه‌ له‌گه‌ڵ سوید که‌ له‌ جیاتی که‌ێسی ئه‌و ئه‌مه‌ریکاییانه‌ی له‌ کۆریای باکۆردان کار ده‌کات .