له‌ ته‌قینه‌وه‌کانی سوریادا 23 که‌س ده‌کوژرێن

Injured children cry after, according to activists, two barrel bombs were thrown by forces loyal to Syria's president Bashar Al-Assad in Hullok neighbourhood of Aleppo, May 1, 2014.

له‌ ته‌قینه‌وه‌کانی سوریادا 23 که‌س ده‌کوژرێن
چالاکانی سوری ده‌ڵێن کۆێ مردنه‌کان له‌ ته‌قینه‌وه‌ی دوو ماشینی بۆمبرێژکراوو له‌ دوو گوندی بچووکدا له‌ ناوه‌راستی ئوستانی حۆمس گه‌ێشتوه‌ته‌ 23 که‌س له‌ نێوانیاندا 14 مناڵ.
رامی عه‌بدولرحمان له‌ رێکخراوه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی بنکه‌ بریتانیا له‌ رۆژی شه‌ممه‌ ووتی ژماره‌که‌ له‌وانه‌یه‌ له‌وه‌ زۆرتر بچێته‌وه‌ سه‌ره‌وه‌. هه‌ردوو ئۆتومۆبیله‌که‌ له‌ رۆژی هه‌ێنی له‌ گونده‌کانی جادرین و حومێری که‌ 20 خوله‌ک یان 19کم له‌ یه‌که‌ه‌وه‌ دوورن ته‌قیونه‌ته‌وه‌. ده‌مه‌ و ده‌ست روون نه‌بوه‌ ئاخۆ هه‌ردوو هێڕشه‌که‌ هاو ئاهه‌نگ کراو بوونه‌.
ته‌قینه‌وه‌کان هه‌ر وه‌ها له‌ رۆژی هه‌ێنی له‌ لایه‌ن ته‌لفزیونه‌کانی ده‌وڵه‌تی سوریاوه‌ راگه‌ێندرابوون.
ئۆتۆموبێلی بۆمبرێژکراوو به‌ شێوه‌یه‌کی زۆرترله‌ لایه‌ن ئه‌و سه‌رهه‌لداوانه‌ی که‌ بۆ لادانی سه‌رۆک به‌شار ئه‌سه‌د شه‌ڕ ده‌که‌ن ‌ به‌ کار هاتوه‌ که‌ توند و تیژیه‌کی تر ده‌خاته‌ سه‌ر ئه‌و شه‌ڕه‌ی که‌ تازه‌ بوه‌ته‌ هۆێ کوشتنی فه‌ره‌تر له‌ 150هه‌زار که‌س.‌