ره‌زا مه‌نوچه‌هری:ده‌رسیم زامێکی مێژوویی وپێشلکاریه‌کی گه‌وره‌ی مافه‌کانی مرۆڤه‌

Darsim

ره‌زا مه‌نوچه‌هری:ده‌رسیم زامێکی مێژوویی وپێشلکاریه‌کی گه‌وره‌ی مافه‌کانی مرۆڤه‌
70 ساڵ له‌مه‌و پێش له‌ رۆژێکی وه‌ک ئه‌مرۆدا له‌ ساڵی 1937 وه‌کو باس ده‌کرێت نزیکه‌ی 50-70 هه‌زار کورد به‌ ده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورکیادا له‌ کاره‌ساتێکی کۆمه‌ڵ کوژیدا له‌ شاری ده‌رسیم کوژران.
ره‌زا مه‌نوچه‌هری ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌م کاره‌ساته‌ دژه‌ مرۆییه‌ی که‌ به‌رامبه‌ر به‌ هاوڵاتیانی سڤیل له‌ ده‌رسیم له‌سه‌ر ده‌ستی حکومه‌تی تورکیا رووی داوه‌ وه‌کو خاڵێکی تراژیدی وایه‌، گرنگی بوونه‌که‌ی له‌ تراژیدی بوونی ئه‌م کاره‌ساته‌دایه‌ که‌ هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی به‌ ژن، به‌ منداڵه‌وه‌ کراوونه‌ته‌ ئامانجی پاکتاوێکی نه‌ته‌وه‌یی عیرقی، وه‌ به‌و شێوه‌یه‌ هه‌وڵ دراوه‌ به‌شێک له‌ میلله‌تێک له‌ ناوچه‌یه‌کی کوردستاندا بسڕدرێته‌وه‌ وه‌ ئه‌مه‌ وای کردووه‌ وه‌کو زامێکی مێژوویی وه‌کو پێشلکاریه‌کی گه‌وره‌ی مافه‌کانی مرۆڤ و هه‌ر وه‌ها تاوان له‌ دژی مرۆڤایه‌تی له‌ مێژووێ کوردستاندا تۆمار بکرێت و به‌ به‌رده‌وامی به‌ یادێکی تراژیدی یاد بکرێته‌وه"‌.

Your browser doesn’t support HTML5

Reza Manochahry