فلیپین 11 ماسیگری چینی ده‌ستگیر ده‌کات

These small fishing boats do not go too far from shore in the South China Sea, Masinloc, Zambales Province, Philippines, March 24, 2014. (Simone Orendain/VOA)

فلیپین 11 ماسیگری چینی ده‌ستگیر ده‌کات
حکومه‌تی فیلپین 11 ماسیگری چینی و که‌شتیه‌که‌یان له‌ باشوری ده‌ریای چین ده‌ستگیر کردووه‌ و به‌و کرداره‌ چینی تۆڕه‌ کردووه‌.
رووداوه‌که‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌کات له‌ به‌ددتر بوونی په‌ێوه‌ندیه‌کانی نێوان بیژینگ و مانێلا که‌ له‌ سه‌ر ناوچه‌کاندا له‌ باشوری ده‌ریای چین ناکۆکیان هه‌یه‌.
کاربه‌ده‌ستانی ده‌ریایی فلپینی ده‌ڵێن که‌شتێوانه‌ چینیه‌کان سه‌رله‌ به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ نزدیک به‌ره‌وHalf Moon Shoal له‌ دورگه‌ی Spratly ده‌ست به‌سه‌ر کراوون.
پیاوه‌کان وا ده‌رکه‌وتوووه‌ سه‌دان کیسه‌ڵ و هه‌ندێ گیان له‌به‌ری تریان پێ بوه‌ که‌ به‌ پیێ یاساکانی پاراستنی ژینگه‌ی ووشکایی فلیپینی پاراستراوون.
کاربه‌ده‌ستانی فیلیپینی ده‌ڵێن ماسیگره‌کان بۆ دورگه‌یه‌کی نزدیک هێنراوون که‌ شیانی هه‌یه‌ به‌ ماسی گرتنی نه‌یاسایی وه‌یاخو پێشیلیه‌کانی تر تاوانبار بکرێن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له‌ مانیلا داوای کردووه‌ ده‌مه‌و ده‌ست ماسیگره‌کان ئازاد بکات.