شه‌هرام حاتمی: پژاک ناتوانێت برواته‌ قوناغی دانۆستاندنه‌وه‌

Shahram Hatimi


شه‌هرام حاتمی: پژاک ناتوانێت برواته‌ قوناغی دانۆستاندنه‌وه‌
له‌ هه‌فته‌ی رابوردوو ئه‌گه‌ر بڵێن له‌ لایه‌ن پژاک وه‌ یاخود ئه‌ندامانێکی پژاک رێکخراوه‌یه‌کی نوێ درووست بوو به‌ ناوی کۆمه‌ڵگای دیمۆکراتیکی ئازادی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان (کۆدار)، که‌ له‌سه‌ر تۆره‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان مشت و مری لێکه‌وتوه‌ته‌وه‌ و هه‌ندێکیش به‌ ئاشبه‌تاڵ ناوی ده‌به‌ن!
شه‌هرام حاتمی خوێندکاری به‌شی به‌رێوه‌به‌ری گشتی له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" به‌ باوه‌ری من کۆدار قه‌واره‌یه‌کی سیاسیه‌ که‌ پرۆگرامێکی تازه‌ی پیێه‌ که‌ ئه‌یه‌وێ وه‌کو چه‌ترێکی سیاسی کار بکات بۆ ئه‌وه‌ی رێکخراوو گروپه‌ سیاسیه‌کانی تری کۆمه‌ڵگای کوردی کۆ کاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پرۆگرام و پرۆژه‌کانی خۆێ بڵاو بکاته‌وه‌. کاک حاتم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت سیستمی کۆدار سیستمێکی به‌ربڵاوتره‌ که‌ هه‌ر ته‌نها بۆ کۆمه‌ڵگای کوردی بێت و ده‌شڵێت ره‌خنه‌ی راستی هه‌ر ده‌کرێ له‌سه‌ر ئه‌مه‌ بێ، چۆنکه‌ کۆدار وه‌ یاخود ئه‌م سیستمه‌ نوێه‌ ئه‌یه‌وێ خۆێ بکا به‌ ده‌نگێ بۆ ته‌واو کۆمه‌ڵگاێ ئێران که‌ ئه‌مه‌ کێشه‌ و ئاڵۆزی خۆێ درووست ده‌کات.

Your browser doesn’t support HTML5

Shahram Hatimi