ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رز له سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی تورکیـیه‌وه بڵاویکردووه‌ته‌وه که ڕۆژی هه‌ینی گوتویانه هێزه‌کانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان (په‌که‌که) هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر بنکه‌یه‌کی له‌شـکری له پارێزگای تونجه‌لی که له قۆناغی دروسـتکردندایه و له ئاکامدا 2 سه‌رباز پـێوه‌بوون.
ئاژانسی دهنگوباسی فورات نیوزی سه‌ر به پارتی کرێـکارانی کوردسـتان ئه‌ویش لای خۆیه‌وه ڕایگه‌یاند که‌وا گه‌ریلایه‌کی گیانی له‌ده‌سـتداوه پاش ئه‌وه‌ی له چیای مهسکانێی سه‌ر به جۆله‌مێرگ له شه‌ڕ و پـێکدادانێـکدا له دژی دروسـتکردنی سه‌ربازگه‌یه‌ک به سه‌ختی برینداربوو. هه‌روه‌ها ئاژانسه‌که گوتی 2 سه‌بازیش کوژراون.
ئه‌م ڕووداوه و ئه‌وه‌ی پـێشـتر که له مانگی سێ‌دا بوو کاتێـک سه‌ربازێـک به مینێـک له ناوچه‌ی شرنا‌خ کوژرا له‌و ده‌مه‌ی له‌شـکر ڕێگه‌یه‌کی نوێی بۆ بنکه‌یه‌کی له‌شـکری لێ ده‌دا، مه‌ترسیان لێده‌کرێت بـبنه مایه‌ی هه‌ڵگیرسـاندنه‌وه‌ی شه‌ڕ.
جێی ئاماژه‌یه په‌که‌که له دژی ئه‌وه‌یه له‌شـکری تورکیا له میانه‌ی ئاگربهسـتدا بنکه و سه‌ربازگه‌ی نوێ له ناوچه کوردیـیه‌کاندا دروسـتبکات.