کاربه‌ده‌ستانێکی باڵای لاوسی له‌ که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فرۆکه‌یه‌کدا ده‌کوژرێن

Rescue workers search an air force plane crash site near Nadee village, in Xiang Khouang province in the north of the country May 17, 2014. The Laos air force plane with 14 people on board, including the defence minister, has crashed in the north of the S

کاربه‌ده‌ستانێکی باڵای لاوسی له‌ که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فرۆکه‌یه‌کدا ده‌کوژرێن
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن فرۆکه‌یه‌کی له‌شکه‌ری لاوسی که‌ نزیکه‌ی 20 که‌سی تێدا بوه‌ له‌ نێوانیان کاربه‌ده‌ستانی باڵا سه‌رله‌ به‌یانی له‌ به‌شی باکۆری لاوسدا که‌وتوه‌ته‌ خواره‌وه‌.
جێگری سه‌رۆک وه‌زیر ژنرال دوانگچیت فیچیت که‌ هه‌ر وه‌ها وه‌زیری به‌رگریه‌ مردنی له‌ که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فرۆکه‌که‌دا له‌ ئوستانی خیینگخوان پشت راست کراوه‌.
به‌شی لاوسی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت سوکانه‌ مه‌هاراث شاره‌وانی پاێته‌خت ڤیینتییه‌ن هه‌ر وه‌ها له‌ نێوان مردووه‌کاندایه‌.
هه‌ندی راپۆرت ده‌ڵێن به‌لای که‌م سێ که‌س له‌ که‌وتنه‌ خواره‌وه‌که‌دا رزگاریان بوه‌، به‌ڵام دورو درێژیه‌کی که‌م له‌ باره‌ی رووداوه‌ کوشنده‌که‌وه‌ بڵاو بوه‌ته‌وه‌. هۆێ که‌وتنه‌ خواره‌وه‌که‌ هێشتا دیار نییه‌.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن فرۆکه‌ی ئانتۆنۆڤ ئان 74-300 ساختی روسی گرۆپێک له‌ کاربه‌ده‌ستان و که‌سانی تری پیێ بوه‌ له‌و وڵاته‌ کۆمۆنیسته بۆ به‌شداری کردن ‌‌له‌ ئاهه‌نگی ئازادی کردنی ده‌شتی جارس له‌ هێزه‌کانی حکومه‌تی پاشایه‌تی پێشینی لاوسی.