پـرۆسه‌ی ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی میسر چووه ڕۆژی دووه‌م و کۆتایی که تیایدا سه‌رۆکی پـێشـووی له‌شـکر عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسی و که‌سایه‌تی چه‌پـڕه‌و حه‌مدین سه‌باحی خوازیاری سه‌رکه‌وتنن.
حکومه‌تی میسر شه‌وی دووشه‌ممه له هه‌وڵێـکی بۆ زیادکردنی ڕێژه‌ی به‌شـداریکردن له ده‌نگدانه‌که، بڕیاری دا ڕۆژی سێشه‌ممه بکرێته ڕۆژێـکی پـشوو تاوه‌کو هاوڵاتیان بواری زیاتریان له به‌رده‌مدابێت بۆ ده‌نگدان. هه‌روه‌ها بڕیاریش درا هه‌تا 10 ی شه‌و به کاتی خۆجێی بنکه‌کانی ده‌نگدان کراوه بن.
پـێده‌چێت خهڵـێـکی که‌متر له‌م هه‌ڵبژاردنه به‌شـداری بکه‌ن به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانی و سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌ی سـازکران له پاش لادانی سه‌رۆکی پـێشـوو حوسنی موباره‌ک، کاتێـک به سه‌دان که‌س له به‌رده‌م بنکه‌کانی ده‌نگدان ڕیزیان به‌سـتبوو.
ڕۆژی سێشه‌ممه کاتێـک له کاژمێر 9 ی به‌یانی بنکه‌کانی ده‌نگدان کرانه‌وه هیچ ڕیزبوونێـکی درێژی خه‌ڵـکی له به‌رده‌م هیچ کام له بنکه‌کانی ده‌نگدان له قاهیره به‌دی نه‌کرا، ته‌نها له دوو بنکه نه‌بێت 5 بۆ 6 که‌س ڕیزیان به‌سـتبوو. ڕۆژی دووشه‌ممه که یه‌که‌م ڕۆژی ده‌نگدان بوو خه‌ڵـکێـکی زیاتر له به‌رده‌م بنکه‌کانی ده‌نگدان هه‌بوون و له زۆر بنکه به ده‌یان که‌س وه‌سـتابوون.
عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسی لای خۆیه‌وه داوای له میسریـیه‌کان کرد به‌شـداری له ده‌نگدانه‌که بکه‌ن. وه‌زیری ناوخۆی میسر به ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی گوت ڕێژه‌ی به‌شـداریکردن باشه.
به‌پــێی ئاماره‌کان له‌م هه‌ڵبژاردنه زیاتر له 53 ملیۆن که‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه. چاودێران ده‌ڵێن پـێشـبینی ده‌کرێت سیسی سه‌رکه‌وتنێـکی گه‌وره به‌ده‌سـتبهێنێت.
له پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات که هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ڕێوه‌چوو، سیسی زیاتر له 94% ی ده‌نگه‌کانی برده‌وه و له به‌رامبه‌ردا سه‌باحی که‌متر له 6% ی به‌ده‌ستهێنا.