ئه‌ردۆگان به هێوای پۆستی سه‌رۆک کۆماریدایه
پارتی فه‌رمانره‌وای تورکیا له رۆژێ سێشه‌ممه سه‌رۆک وه‌زیر ره‌جه‌ب تهێب ئه‌ردۆگانی ناوزه‌د کرد بۆ به‌شداری کردن له یه‌کمین هه‌ڵبژاردنی راسته و خۆێ سه‌رۆکایه‌تیدا له مانگی هه‌شت. ئه‌ردۆگان له به‌رامبه‌ر هه‌زاران له لایه‌نگێرانی کاندیدی خۆێ راگه‌یاند.
ئه‌ردۆگان که بۆ ماوه‌ی 10 ساڵه باڵی به‌سه‌ر کاروباری رامیاری تورکیادا گرتووه، ئه‌و هه‌نگاوه له‌وانه‌یه وا بکات به‌لای که‌م بۆ پێنج ساڵی تر له لۆتکه‌ی تورکیادا بمێنێته‌وه.
ئه‌ردۆگان که ته‌مه‌نی 60 ساڵه، هه‌ر له ساڵی 2003 وه له سه‌ر ده‌سه‌ڵاته به‌ڵام به هۆێ یاسای ناوخۆێ پارتهکهێدا ناتوانێت جارێکی تر بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران خۆێ کاندید بکات. ئه‌ردۆگان که سه‌رکێشی پێشه‌وه چوونی ئابوری تورکیای کردووه و له هه‌مان کات لایه‌نه‌کانی تریشی تۆڕه کردووه به هۆێ زۆرتر بۆنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتاری، ده‌مێکه ئه‌و چاوو راوه هه‌یه به هێواێ پۆستی سه‌رۆک کۆماریدایه.
پۆستی سه‌رۆک کۆماری به زۆری سیمبۆلیکه، به‌ڵام ئه‌ردۆگان ووتویه ئه‌وله‌گه‌ڵ سیستمێکدایه که ده‌سه‌ڵاتێکی زۆرتر به سه‌رۆک کۆمار بدات. ئه‌و سه‌ر نه‌که‌وت له به ده‌ستهێنانی پشتێوانی بۆ گۆڕینی ده‌ستور بۆ سه‌رۆک کۆمارێکی ده‌سه‌ڵاتدار، به‌ڵام ووتی ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ڵبژێردرێت ئه‌و هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که هه‌یه به کار دێنێت له نێوانیان مافی داواکاری کۆبۆنه‌وه‌کانی کابینه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مان ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت که له ده‌می سه‌رۆک وه‌زیریدا ههێبوو.