ئارام حه‌مه‌ ساڵح: له‌و بروایه‌دا نییم یه‌کێیتی ئه‌وه‌نده‌ نا به‌ کام و ‌ بێ ئه‌زمۆن بێت که‌ وا دژی رفراندم بێت ‌‌

Aram Hamasalih ئارام حه‌مه‌ ساڵح

ئارام حه‌مه‌ ساڵح: له‌و بروایه‌دا نییم یه‌کێیتی ئه‌وه‌نده‌ نا به‌ کام و ‌ بێ ئه‌زمۆن بێت که‌ وا دژی رفراندم بێت ‌‌

له‌ کاتێکدا کورد له‌ هێوا و ئامانجه‌کانی نزدیکتر ده‌بێته‌وه‌، دوژمنانیشی هه‌وله‌کانیان چڕتر ده‌که‌نه‌وه‌ و له‌م نێوانه‌دا چه‌واشه‌ کاری ده‌که‌ن و دوو دڵی له‌ نێواندا درووست ده‌که‌ن.

رۆژنامه‌وان ئارام حه‌مه‌ ساڵح له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌ندێ له‌ میدیاکان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن گوایه‌ یه‌کێیتی نیشتمانی کوردستان دژ به‌ رفراندوم و سه‌ربه‌خۆیه‌، تا چه‌ند تێ ده‌چێت له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی باشوری کوردستان تێ ده‌په‌رێ ی.ن.ک هه‌ڵوێستێکی له‌و جۆره‌ وه‌ربگرێت؟ ده‌ڵێت" لێره‌دا جۆره‌ دابه‌شبۆنێک هه‌یه‌ له‌ حکومه‌تی کوردستاندا وه‌ یاخود راستتر بڵێن له‌ نێوان یه‌کێیتی و پارتیدا، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی دووای رووداوه‌کان ده‌که‌ون له‌و بروایه‌دان که‌ وا پارتی دیمۆکراتی کوردستان په‌ێوه‌ندیه‌کی توندوتۆڵی له‌گه‌ڵ داعش و له‌گه‌ڵ ئه‌م بزوتنه‌وه‌ عه‌ره‌به‌ شۆفینیست و تورکیزمه‌ شۆفینیستیه‌دا هه‌بێت و یه‌کێیتی نیشتمانی کوردستانیش راسته‌و خۆ په‌ێوه‌ندی هه‌تاکۆ ئێستا له‌گه‌ڵ ئێران و له‌گه‌ڵ حکومه‌تی مالکی دا ماوه‌ و له‌م نێوانه‌دا هه‌ر که‌سێک هه‌وڵ ئه‌دات که‌ وا به‌شێک له‌ که‌رکووک بێت‌ به‌ هه‌ی خۆێ، ئه‌گه‌ر یه‌کێتی نیشتمانی هه‌ڵوێستێکی له‌و بابه‌ته‌ی هه‌بێت واته‌ دژی رفراندوم بێ، دژ راپرسی گشتی بێت سه‌باره‌ت به‌وه‌یه‌ که‌ وا یه‌کێیتی له‌وه‌ ده‌ترسێ که‌ وا به‌ یارمه‌تی داعش و به‌ یارمه‌تی پارتی و به‌ یارمه‌تی تورکیا کارێک بکه‌ن که له‌ کاتی رای گشتی دا که‌رکووک بدۆرێ و له‌ ده‌ست کورد ده‌ربچێ. کاک ئارام ده‌ڵێت ئه‌مه‌ کارێکی زۆر مه‌ترسیناکه‌، کارێکه‌ که‌ وا کار ده‌کاته‌ سه‌ر هه‌موو بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد له‌ کوردستانی عێراق و پارچه‌کانی تریشدا، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ له‌وه‌وه‌ هاتبێت وه‌کو تاکتیکێکی سیاسی به‌ کاری بێنن له‌وانه‌یه‌ راست بێت، ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت له‌و بروایه‌دا نییم که‌ وا یه‌کێیتی ئه‌وه‌نده‌ نا به‌ کام بێ، ئه‌وه‌نده‌ بێ ئه‌زمۆن بێت که‌ وا دژی رفراندم بێت". ‌‌

Your browser doesn’t support HTML5

Aram Hamasalih