ڕه‌وشی ئێسـتای هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق به‌هۆی گۆڕانکاریـیه خێرایـیهکانی ئه‌مڕۆ عێراقی تێـکه‌وتووه، خوێندنه‌وه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت.
عوسمان ئوجه‌لان وه‌ک سیاسیـیه‌کی کوردسـتانی تورکیا که له ئێسـتا له کوردسـتانی عێراقدا ده‌ژی، تێڕوانینی خۆی له‌سه‌ر بارودۆخه‌که ده‌خاته ڕوو و ده‌ڵێت ڕه‌وشی ئێسـتای جیهان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و کوردسـتان ڕێگه ده‌دات کورد مه‌سه‌له‌ی خۆی چاره‌سه‌ر بکات، به تایبه‌تی شه‌ڕی ناو عێراق و هه‌روه‌ها شه‌ڕی ناو سوریا زه‌مینه‌ی سـازکردووه که کورد به مافه‌کانی خۆ بگات.
به‌ڕێز ئوجه‌لان له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانی مه‌ترسیـیه‌کانی خۆی ئاشکرا ده‌کات له باره‌ی شیانی کۆنترۆڵکردنی شـاری کۆبانی کوردسـتانی سوریا له لایه‌ن داعشه‌وه و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و شـاره بکه‌وێته ده‌سـتیانه‌وه ئه‌وا عه‌فرین و جه‌زیره‌ش ده‌گرن و له پاش کوردسـتانی سوریا بۆ کوردسـتانی عێراق ده‌چن و شـاری که‌رکوکیش له ژێر ده‌سـتی کورد ده‌رده‌هێنن. بۆیه داوا له هه‌موو کورد ده‌کات ناکۆکیـیه‌کانی نێوانیان بخه‌نه لاوه و به هانای خه‌ڵـکی کۆبانی بچن و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک له دژی داعش پـشـتیوانیـیان بکه‌ن.
Your browser doesn’t support HTML5