بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی سیاسی تورکیادا گه‌لی وڵاته‌که له ده‌نگدانێکی ڕاسته‌وخۆدا سه‌رۆکی کۆمار هه‌ڵده‌بژێرن.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا یه‌کێکه له کاندیده‌کان بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماریی.
دکتۆر جه‌بار قادر، پسپۆڕی کاروباری تورکیا ده‌ڵێت به‌ڵێ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌و پۆسته‌ی ده‌وێت و کاریشی بۆ کردووه و هه‌وڵێکی زۆریشی بۆ داوه و وه‌ک دکتۆر جه‌بار ده‌ڵێت به‌ڕێز ئه‌ردۆغان ده‌شیه‌وێت کارێکی وه‌ها بکات له سیسته‌می سیاسی تورکیادا پێگه‌ی سه‌رۆکی کۆمار پێگه‌یه‌کی زۆر گرنگ بێت و بۆخۆشی ببێته خاوه‌ن بڕیار تیایدا.
دکتۆر جه‌بار ده‌شڵێت له ڕوسیاش هه‌مان ئه‌زموون هه‌بووه کاتێک ڤلادمیر پوتن پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیریی هه‌بوو خۆی خاوه‌نی هه‌موو بڕیاره‌کان بووه و کاتێکیش بووه سه‌رۆکی ڕوسیا هه‌ر به هه‌مان شێوه بووه و له تورکیاش وه‌ک دکتۆر جه‌بار ده‌ڵێت ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له پاش هه‌ڵبژاردنی گشتی چاوه‌ڕوان ده‌کات پارتی داد و گه‌شه پێدان زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست بێنێت و ئه‌وجا بکه‌وێته گۆڕینی ده‌ستوری تورکیا.
به‌ڵێن ساڵح، وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر جه‌بار قادر کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5