بۆ دواجار په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌رنوسی یاسای بودجه‌ی حیزبه‌کانی هه‌رێمی په‌سه‌ند کرد.
په‌سه‌ندکردنی یاسای بودجه‌ی حیزبه‌کانی هه‌رێمی کوردستان مشت و مڕێکی تری به دوای خۆیدا دروستکردووه.
هه‌ندێک له په‌رله‌مانتاران په‌سه‌ندکردنی ئه‌م به‌رنوسه به ده‌ستکه‌وت داده‌نێن، له ده‌مێکدا هه‌ندێکی تریش به ههنگاوێکی گرنگ لێی ناڕوانن.
گه‌لێک که‌س ڕایان وایه به‌ر له بودجه‌ی حیزبه‌کان ده‌بووایه په‌رله‌مانی هه‌رێم بڕیاری سه‌باره‌ت به موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدایه و ئه‌م دۆسێیه‌ی بکردایه‌ته ئه‌رکی سه‌ره‌کی له ده‌مێکدا فه‌رمانبه‌ر هه‌ن به گیرفانی به‌تاڵه‌وه جه‌ژنیان کردووه.
به‌ڵێن ساڵح له‌م مێزگرده‌دا میوانداری دوو پسپۆڕی سیاسی ده‌کات له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین:
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک
ئه‌مین فه‌ره‌ج
لێره‌دا ژماره‌یه‌ک پرسیار پێویسته بکرێن، له‌وانه
ئایا په‌سه‌ندکردنی یاسای بودجه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێم ئه‌رکێکی به په‌له بوو؟
ئایا دابه‌شکردنی بودجه به‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه دابه‌شکردنێکی یه‌کسانانه بووه به پێی ڕێژه یان به‌پێی ژماره‌ی کورسیه‌کانی په‌رله‌مان؟
ئایا دروسته دانی دارایی به حیزبه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ناوبنرێت بودجه؟ که ناوی بودجه‌ی لێده‌نرێت، ئیدی وه‌ها پێویست ده‌کات خهرجکردنهکهشی له ژێر چاودێریدا بێت، به‌ڵام ئایا ئه‌وه ده‌کرێت؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5