سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق بڕیاری شه‌ڕ له‌ دژی داعش ده‌دات

  • عومه‌ر فه‌رهادی

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق مه‌سعود بارزانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 4 ی مانگی هه‌شت په‌یامێـکی ئاڕاسته‌ی جه‌ماوه‌ری کوردسـتان کرد سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی ناوچه‌که‌ دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌کدارانی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عێراق و شام ناسراو به‌ داعش به‌سه‌ر شـارۆچکه‌ی شه‌نگال له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا و چه‌ندین شوێنی تر له‌ ده‌ڤه‌ره‌که‌ که‌ ئاواره‌بوونی هه‌زاران خێزانی کوردی ناوچه‌که‌ی لێکه‌وته‌وه‌ بۆ سه‌ر چیای شه‌نگال و ناوچه‌کانی دیکه‌ی هه‌ردوو پارێزگای نه‌ینه‌وا و دهۆک و ده‌سـتبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ندین شوێنی پـیرۆز لای ئیزیدیـیه‌کان و ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌کانیان و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشـتیانیان ئه‌گه‌ر ئاینی خۆیان نه‌گۆڕن و نه‌بن به‌ موسڵمان.

دوای ئه‌م ڕووداوانه‌ هێزی پـێشمه‌رگه‌ی کوردسـتان ب چه‌کی قورس و سوک هێرشیان کرده‌ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ و شه‌ڕ و پێـکدادانیش هه‌ر به‌رده‌وامه‌. به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان له‌ په‌یامێـکیدا که‌ له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و میدیاکان بڵاوکرایه‌وه‌.

درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی عومه‌ر فه‌رهادی له‌م فایله‌ ده‌نگیـیه‌دایه‌.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپـۆرتی عومه‌ر فه‌رهادی