سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ڕۆژی پـێـنشجهممه له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی خۆی کۆبۆته‌وه به مه‌به‌سـتی تاووتوێکردنی ڕه‌وشی ئێسـتای عێراق و چۆنێتی گه‌یاندنی کۆمه‌کی مرۆیی بۆ خه‌ڵـکی لێقه‌وماوی شه‌نگال که‌وا له‌سه‌ر شـاخی شه‌نگال گه‌مارۆ دراون.
جۆش ئه‌رنست گوته‌بێژی کۆشـکی سـپی له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌م باره‌یه‌وه گوتی واشنتن به شێوه‌یه‌ک چڕ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق و هه‌رێمی کوردسـتان کارده‌کات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه.
گوتیشی له ئێسـتادا هیچ چاره‌سه‌ریـیه‌کی له‌شـکری بۆ کێشه ئاڵۆزه‌کانی عێراق نیـیه و خه‌ڵـکی ئه‌مه‌ریکا ناتوانێت کێشه‌کانی خه‌ڵـکی عێراق چاره‌سه‌ربکات. تاکه چاره چاره‌سه‌ری سیاسی عێراقیـیه.
پاشـان ڕه‌تیکرده‌وه که چۆن ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت خۆراک و داوده‌رمان بگه‌یه‌نێته لێقه‌وماوه‌کانی سه‌ر شـاخی شه‌نگال.