به‌پـێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له نێو هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه و هێزی تایبه‌تی عێراق که به فیرقه‌ی ئاڵتونی ناسراوه، له کاژمێر 12 ی شه‌وی ڕابردوو له گوندی مه‌غاره‌ی باکوری به‌نداوی موسڵ گه‌وره‌ترین هێرشی هاوبه‌شی زه‌مینی و ئاسـمانی کراوه‌ته سه‌ر موڵگه‌کانی چه‌کدارانی داعش.
ئه‌میر گۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ده‌روبه‌ری موسڵ له ڕاپـۆرتێـکی ڕاسته‌وخۆی بۆ به‌رنامه‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕادیۆ گوتیشی هێرشه‌که له چه‌ند قۆڵێـکهوه ئه‌نجامدرا، پـێشـمه‌رگه له دیوی ڕۆژهه‌ڵات و فیرقه‌ی ئاڵتونی عێراقیش له دیوی باکور و له هه‌مان کاتدا فڕۆکه‌ی جه‌نگی ئه‌مه‌ریکا و عێراق بۆردومانیان ده‌کرد.
به‌پـێی زانیاریـیه‌کان چه‌کدارانی داعش خۆیان بۆ هێرشه‌که ئاماده‌کردبوو و زیاتر له 150 بۆمبیان چاندبوو به شێوه‌ی بوتڵی غاز و به‌رمیل له ده‌وروبه‌ری به‌نداوه‌که و چه‌ند گوندێـکی نزیکی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا قه‌ڵغانی مرۆیی‌یان به‌کارهێناوه و چه‌کی قوهرسیشیان پـێبووه و به‌رگریـیه‌کی زۆر توندیان کردبوو، به‌ڵام تیمی ئه‌ندازیاری له‌شـکری که تایبه‌ته به پـوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نی ورده ورده بۆمبه‌کانیان ته‌قاندووه‌ته‌وه و هێزه‌کان توانیویانه پـێشـڕه‌وی بکه‌ن.
له پاش زیاتر له 12 کاژمێر له شه‌ڕ و پـێـکدادانی قورس به‌بێ وه‌سـتان، له کاژمێری 3 ی پاش نیوه‌ڕۆی دووشه‌ممه ته‌واوی به‌نداوی موسڵ که‌وته ده‌سـتی هێزه‌کانی پـێشمه‌رگه و فیرقه‌ی ئاڵتونی عێراق.
به‌پـێی سه‌رچاوه‌کان به سه‌دان چه‌کداری داعش به‌هۆی بۆردومان و شه‌ڕه‌کانه‌وه کوژراون و ته‌رمه‌کانیان له شوێنی شه‌ڕه‌کان ماونه‌ته‌وه.
زیانی هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه 2 پـێشمه‌رگه گیانیان له‌ده‌سـتداوه و 4 پـێشـمه‌رگه‌ی دیکه برینداربوون و له هێزه‌کانی فیرقه‌ی ئاڵتونی 3 سه‌ربازیان برینداربوون.
سه‌رئه‌نجام جگه له ئازادکردنی به‌نداوه‌که 15 گوند و کۆمه‌ڵگای ده‌وروبه‌ری ئازادکراون.
Your browser doesn’t support HTML5