هه‌له‌و واشنتن: کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشدا

له‌وه‌تای هێرشه‌کانی 11 ی سێپته‌مبه‌ری سـاڵی 2001 ، ئه‌وانه‌ی له‌ لایه‌ن ڕێـکخراوی قاعیده‌وه‌ کرانه‌ سه‌ر ئه‌مه‌ریکا، جیهان و به‌ تایبه‌تی وڵاتانی ڕۆژئاوا ئه‌وه‌نده‌ی ئێسـتا مه‌ترسیـیان له‌ تێرۆر نه‌بووه‌.

داعش، بووه‌ته‌ یه‌که‌م هه‌واڵی ده‌نگ‌وباسه‌کان، مانشێتی سه‌ره‌کی ڕۆژنامه‌ و ماڵپه‌ڕه‌کان، ته‌نانه‌ت بابه‌تی سه‌ره‌کی نێو کارنامه‌ی گه‌لێک له‌ حکومه‌ته‌کان. چه‌ندان کاربه‌ده‌ستی باڵای وڵاتان ڕایانگه‌یاندووه‌ داعش له‌ قاعیده‌ مه‌ترسیدارتره‌، بۆیه‌ ژماره‌یه‌کی زۆریان بڕیاریان داوه‌ یارمه‌تی به‌غدا و هه‌ولێر بده‌ن له‌م شه‌ڕه‌یاندا.

پـرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌، داعش کێن؟ سه‌رچاوه‌ی دارایی و توانا له‌شکریـیه‌کانیان له‌ کوێوه‌یه‌؟ ئایا ئه‌وه‌ ته‌نها توانای ڕێکخراوێکه‌ که‌ له‌ یه‌ک کاتدا شه‌ڕی له‌شکری هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی عێراق و سوریا ده‌کات له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه‌ کوردیـیه‌کان و له‌شکری ئازادی سوریا و حزبوڵڵای لوبنانیش؟

چۆن کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌توانێت ڕووبه‌ڕووی ئه‌م ڕێکخراوه‌ ببێته‌وه؟

ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه‌ بوو که‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ میوانه‌کان بوون:
دکتۆر جه‌بار قادر، شـاره‌زای کاروباری سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
مامۆسـتا بیلال سلێمان، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی کۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی.

Your browser doesn’t support HTML5

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن