مێزگرد : جه‌نگی چاڵدێران پاش 500 ساڵ

ئه‌مڕۆ 23 / 08 / 2014 ، پێنج سه‌د ساڵ به‌سه‌ر شه‌ڕی چاڵدێراندا ڕه‌ت ده‌بێت که‌ له‌ نێوان ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانلی تورکه‌کان و ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی فارسه‌کاندا ڕوویدا.

ڕۆژی 23 ی مانگی 8 ی ساڵی 1514 ئه‌م شه‌ڕه‌ی نێوان له‌شکری هه‌ردوو لا ده‌ستپێده‌کات و له‌ ئه‌نجامیشدا ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانلی جه‌نگ ده‌باته‌وه‌ و کۆنترۆڵی ئه‌وپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌ی ئه‌نادۆڵیا و باکوری عێراقی ئه‌وسا و به‌شێکی باکوری ڕۆژئاوای ئێرانیش ده‌کات.

بابه‌کر دڕه‌یی

شه‌ڕی چاڵدێران ده‌کرێت وه‌ک به‌شێکی گه‌وره‌ی شه‌ڕی نێوان تورکه‌کان و فارسه‌کان لێی بڕوانرێت، به‌ڵام ناشکرێت نکوڵی له‌وه‌ بکرێت که‌ شه‌ڕێکی خوێناویش بووه‌ بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات له‌ڕێی به‌کارهێنانی ئاینزاکانی ئایینی ئیسلامه‌وه‌.

میوانه‌کانی مێزگرد:
ئه‌حمه‌دی ئه‌سکه‌نده‌ری، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر

بابه‌کر دڕه‌یی، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان

پاوانخوازیه‌کانی ئه‌وسای ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دوو زلهێزه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تا ئێستاش به‌رده‌وامن، هه‌ر بۆیه‌ زۆرێک له‌ چاودێر له‌وبڕوایه‌دان دوای 500 ساڵ له‌م شه‌ڕه‌ هێشتاش کاریگه‌ریه‌کان و شوێنه‌وار و به‌ره‌نجامه‌ سیاسیه‌کانی ئه‌م شه‌ڕه‌ ئاماده‌ییان هه‌ن له‌سه‌ر گه‌لانی ناوچه‌که‌ و به‌تایبه‌تیش کورد له‌ خاوه‌رمیانه‌دا.

ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری

تورکه‌کان و فارسه‌کان به‌رده‌وامن و سێبه‌ری ململانێکانیان وان به‌سه‌ر گه‌لانی تری ناوچه‌که‌وه‌ و کاریگه‌ریه‌کانیشی به‌رده‌وام به‌شداری خۆیان هه‌یه‌ به‌سه‌ر هاوکێشه‌ سیاسیه‌ نوێیه‌کانه‌وه‌.

ئه‌م کاریگه‌ریانه‌ی شه‌ڕی چاڵدێران بۆ تا ئێستا ده‌مێننه‌وه‌، ئایا فۆرمی ناکۆکیه‌کانی ئه‌وسا وه‌ک خۆی ماونه‌ته‌وه‌؟

کورد چۆن ده‌توانێت خۆی له‌ کاریگه‌رییه نه‌رێنیه‌کانی ئه‌م ململانێیه‌ی نێوان تورک و فارس به‌دوور بگرێت؟

وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و ژماره‌یه‌ک پرسی تریش له‌ ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه‌:

Your browser doesn’t support HTML5

مێزگرد : جه‌نگی چاڵدێران پاش 500 ساڵ