وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا سوپاسی ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌کات که‌ کۆمه‌کی له‌شکری کورد ده‌که‌ن

چه‌ک هه‌یگڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌یاننامه‌یه‌کی ده‌رکرد و تیایدا سوپاس و پـێزانینی وڵاته‌که‌ی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و هاوپه‌یمان و دۆسـتانه‌ی له‌گه‌ڵیدا پـشـتگیری خه‌ڵکی عێراق ده‌که‌ن له‌ شه‌ڕی دژی داعشـدا.

هه‌یگڵ له‌ به‌یانـنامه‌که‌دا گوتیشی جگه‌ له‌ ئه‌مه‌ریکا و حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق، حه‌وت وڵاتی دیکه‌ (به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، ئیتالیا، که‌نه‌دا، دانیمارک، کرواتیا، ئه‌لبانیا) به‌ڵێنیان داوه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی خێرا چه‌ک و پـێداویسـتی له‌شـکری بۆ هێزه‌ کوردیـیه‌کان دابین‌بکه‌ن. ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد پـرۆسه‌که‌ ده‌ستیپـێـکردووه‌ و له‌ ڕۆژانی داهاتوو خێراتریش ده‌بێت.

پاشان گوتی ئه‌م کاره‌ که‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق ده‌کرێت، زۆر یارمه‌تی هێزه‌ کوردیـیه‌کان ده‌دات له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ تێرۆرستیه‌کانی داعش.