له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ڕه‌شه‌کانی داعش له عێراق، یارمه‌تیـیه له‌شـکریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ حکومه‌تی عێراق زیادیانکرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هێرشی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزی پـێشـمه‌رگه و کۆنترۆڵکردنی شه‌نگال و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی دیکه له لایه‌ن ئه‌م کۆمه‌ڵه توندڕه‌وه، ئه‌مه‌ریکا ڕاسته‌وخۆ هاته نێو شه‌ڕه‌که و به هێزی ئاسـمانی پـشـتیوانی له هێزه کوردیـیهکان کرد بۆ ڕزگارکردنی ناوچه‌کان و پاراسـتنی خه‌ڵـکی سیڤیل.
هاوکات وڵاتانی ڕۆژئاوایـیش پـشـتیوانی ته‌واوی خۆیان بۆ کورد ده‌ربڕی له‌م شه‌ڕه‌ی دژی داعشدا. ژماره‌یه‌ک له‌و وڵاتانه ڕاسته‌وخۆ که‌وتنه ڕه‌وانه‌کردنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بۆ هه‌رێمی کوردسـتان به‌بێ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی به‌غداوه بینێرن.
به‌ڵام وڵاتانی هه‌رێمی که زۆر جار تاوانبارده‌کرێن به‌وه‌ی ده‌سـتیان له به‌هێزکردنی داعشدا هه‌یه و هه‌میشه حاشای لێده‌که‌ن، جگه له کۆمه‌کی مرۆیی هیچ پشـتیوانیـیه‌کی له‌شـکریـیان له هه‌رێمی کوردسـتان و ته‌نانه‌ت عێراقیش نه‌کردووه.
ته‌نها ئێران نه‌بێت، وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق مه‌سعود بارزانی له کۆنگره ڕۆژنامهوانیـیهکهدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌واد زه‌ریف، سوپاسی ئێرانی کرد و گوتی یه‌که‌م وڵات بووه یارمه‌تی له‌شـکری هه‌رێمی کوردسـتانی داوه.
پـرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، کورد چۆن له‌و یارمهتیـیانه ده‌ڕوانێت؟ میکانیزمی دابه‌شـکردنی یارمه‌تیـیه‌کان به‌سه‌ر هێزه جیاوازه‌کانی پـێشـمه‌رگه جێی ڕه‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌که؟ یارمهتـیـیهکان بۆچی هێزه‌کانی کوردی سوریا ناگرێته‌وه؟ له کاتێـکدا ئه‌وان له یه‌که‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشـدا به هانای ئاواره‌کانی شه‌نگال و هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه‌وه چوون.
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه بوو که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و ئه‌م به‌ڕێزانه میوانه‌کان بوون:
دکتۆر دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین، سه‌رۆکی ئنستتیوتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ توێژینه‌وه.
دکتۆر کامه‌ران به‌رواری، سیاسه‌تمه‌دار.
دکتۆر عوسمان عه‌لی وه‌یسی، دکتۆر له قانونی ده‌سـتوری.
Your browser doesn’t support HTML5