سه‌رۆک براک ئۆباما ڕۆژی چوارشه‌ممه ستراتیژیه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌کانی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌خاته ڕوو.
سه‌رۆک ئۆباما له دیمانه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی (ئێن بی سی) ئه‌وه‌ی ڕوون و ئاشکرا کرد که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به ته‌نها هێڕش ناکاته سه‌ر تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌ڵکو ده‌بێته به‌شێک له هاوپه‌یمانێتیه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی له ڕێی هێرشی ئاسمانی و پشتیوانکردنی هێزه سه‌ربازیه عێراقیه‌کان و کورده‌کانیش شه‌ڕی توندڕه‌وانی داعش ده‌کات.
هه‌ر له‌و دیمانه ته‌له‌فزیۆنیه‌یدا سه‌رۆک ئۆباما ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هێزی سه‌ربازی بۆ عێراق نانێرێت.
ئه‌م وتاره‌ش ته‌نها یه‌ک ڕۆژ پێش سیازده‌هه‌مین ساڵیادی هێرشه تێرۆرکاریه‌کانی یازده‌ی سه‌پتێمبه‌ره که کرانه سه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.
پلانی سه‌ۆک ئۆباما بۆ پێشکه‌ش کردنی وتاره‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی پاش ئه‌و ڕه‌خنانه دێت که لێی ده‌گیران به‌هۆی ئه‌وه‌ی له لێدوانه‌که‌ی ڕۆژی 28 ی مانگی 8 دا بۆ په‌یامنێران گوتی هێشتا هیچ ستراتیژیه‌تێکی نییه بۆ شه‌ڕی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌ی (ئه‌رو پاندا )په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکادایه:
Your browser doesn’t support HTML5