حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق چه‌ندان مانگه له پـێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خۆی دواده‌که‌وێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بڕانی به‌شی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی عێراق له ئه‌نجامی ناکۆکیـیه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
له ئێسـتادا حکومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ سووکردنی باری قورسی بێ پاره‌یی بڕیاری زیادکردنی نرخی به‌نزینی داوه.
له‌م باره‌یه‌وه وریا کاڵێ له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر کرمانج گوندی پـرۆفیسۆر له زانکۆی تێنسی کردووه.
Your browser doesn’t support HTML5