ڕه‌هه‌ندی پێشهاته‌کان: سه‌رۆک ئۆباماو به‌رنامه‌ی بۆ شه‌ڕ به‌دژی داعش

  • مۆعته‌به‌ر شێروانی

چوارشه‌ممه‌ شه‌و، سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما له‌وتارێکدا که‌ ڕاسته‌وخۆ له‌ ته‌له‌فزیۆن بڵاو ده‌بێته‌وه‌ باسی ڕێبازو به‌رنامه‌ی بۆ گه‌لی ئه‌مه‌ریکاده‌کات بۆ شه‌ڕ به‌ دژی ڕێکخراوی تێرۆریستی "دوڵه‌تی ئیسلامی عێڕاق و شام-داعش" که‌ ڕاده‌یه‌کی زۆر خاکی له‌ عێڕاق و سوریا ده‌ده‌ست دایه‌.

له‌ هه‌مانده‌م وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری له‌ هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاسته‌ و ئه‌وه‌ی تاوتوێ پێکهێنانی هاوپه‌یمانه‌تی بنکه‌ فراوان له‌ گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ناوچه‌که‌ بکات.

پڕۆفیسۆر کرمانج گوندی له‌ زانکۆی ویلایه‌تی تننیسی ده‌ڵێت ده‌بێت سه‌رۆک ئۆباما له‌ وتاره‌که‌یدا به‌ڕاشکاوی باسی مه‌ترسی داعش بۆ گه‌ل و کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا بکات و پلانه‌که‌ش به‌ شێوه‌ی کارا،عه‌مه‌لی و قۆناخ به‌ قۆناخ بکات.

به‌رپرسی په‌یوه‌نده‌ه‌ه‌کانی په‌یه‌ده‌ له‌ ئه‌وروپا زۆهاد کوبانی ده‌ڵێت مه‌ترسی داعشه‌ ته‌نیا له‌سه‌ر کوردان نیه‌ به‌ڵکو له‌سه‌ر که‌م نه‌ته‌وه‌کان و له‌سه‌ر دیموکراسیشه‌. ئه‌و ده‌ڵێت ده‌بێت ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه‌ی له‌به‌ر چاو بێت کورده‌کانی‌ باشور و کورده‌کانی ڕۆژئاوا شه‌ڕی توندی داعشیان له‌ عێڕاق و له‌ سوریا کردووه‌.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕه‌هه‌ندی پێشهاته‌کان