مێزگرد: سه‌نگی کورد له‌ به‌غدا

هۆڵی په‌رله‌مانی عێراق

جارێکی تریش پاش مشت و مڕێکی زۆر کورد گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ به‌غدا و به‌شداریکردن له‌ حکومه‌ته‌که‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادیدا.

کورد ده‌ڵێت به‌ مه‌رج له‌م حکومه‌ته‌دا به‌شدار ده‌بێت، سێ مانگ واده‌ی داناوه‌ بۆ جێبه‌جێکردنی داواکانی یان دروست تر بۆ جێبه‌جێکردنی مه‌رجه‌کانی خۆی بۆ به‌شداریکردن له‌ حکومه‌تی نێوه‌ندیدا.

دکتۆر دانا سه‌عید سۆفی

کێشه‌کانی زیاتر له‌ یازده‌ ساڵی ڕابردوو ده‌کرێت بگوترێت هه‌ر وه‌ک خۆیان ماونه‌ته‌وه‌ ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت ناوه‌که‌ی گۆڕاوه‌ بۆ کێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان.

ئه‌وه‌ی له‌ 11 ساڵی ڕابردوودا جێبه‌جێ نه‌کراون چۆن ده‌توانرێت له‌ ماوه‌ی 3 مانگدا چاره‌سه‌ربکرێن؟

میوانه‌کانی مێزگرد:

موحسن ئه‌دیب، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر

دکتۆر دانا سه‌عید سۆفی، ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی هه‌رێم

یه‌کێک له‌ گرفته‌ سه‌ره‌کیه‌کانی ناو پرۆسه‌ی سیاسی عێراق نه‌بوونی متمانه‌یه‌ له‌ نێوان لایه‌نه‌کاندا، هه‌ر بۆیه‌شه‌ ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت زۆرێک له‌ چاودێر له‌وبڕوایه‌دان که‌لێنه‌کان هێنده‌ زۆرن هه‌روا به‌ ئاسانی خواست ناهێنێته‌ ئاراوه‌ بۆ دروستکردنه‌وه‌ی متمانه‌.

موحسین ئه‌دیب

گه‌لێک سه‌رچاوه‌ ئاماژه‌ به‌ بوونی فشارێکی نائاسایی ده‌که‌ن له‌سه‌ر کورد بۆ به‌شداری له‌م حکومه‌ته‌ی عه‌بادیدا، بۆ نمونه‌ دکتۆر موسه‌نا ئه‌مین له‌ په‌رله‌مانی عێراق پێشتر به‌ ده‌نگی ئه‌مریکای وت "ئه‌مریکا و ئێران کوردیان قۆڵبه‌ست کرد و بردیانه‌وه‌ به‌غدا".

بۆ چوار ساڵی داهاتوو کورد ده‌توانێت چی بکات له‌ پرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌که‌دا تا بتوانیت مافه‌کانی خۆی ده‌سته‌به‌ر بکات؟

کاریگه‌ری ئه‌م به‌شداریه‌ی کورد له‌ به‌غدا که‌ وه‌ک ده‌گوترێت به‌ فشار بووه‌ چه‌ندێک ده‌بێت به‌سه‌ر سه‌نگی کورد له‌ به‌غدادا؟

وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له‌ ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه‌:

Your browser doesn’t support HTML5

مێزگرد: سه‌نگی کورد له‌ به‌غدا