کۆنگره‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی به به‌شـداری نزیکه‌ی 30 وڵات ڕۆژی دووشه‌ممه له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسـا به‌ڕێوه‌چوو به مه‌به‌سـتی پـشـتیوانیکردن له عێراق له‌و شه‌ڕه‌ی له دژی داعش.
له‌م باره‌یه‌وه حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تکاری کورد کردووه.
دکتۆر مه‌حمود ده‌ڵێت سازکردنی کۆنگره‌ی له‌م جۆره کارێـکی، چونکه له ڕووی نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌وه هاوپه‌یمان و هاوکار په‌یدا ده‌کات بۆ عێراق به گشـتی و بۆ کوردسـتانیش به تایبه‌تی.
پاشـان باس له‌وه ده‌کات که کوردسـتان بووه‌ته گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و کورد بووه به سووته‌مه‌نی ئه‌و شه‌ڕه، ده‌ڵێت ڕاسته کۆمه‌کی باش ده‌کرێن، به‌ڵام مه‌ترسی هه‌یه کوردسـتان به شه‌ڕه‌وه سه‌رقاڵ بێت و له ڕووی سیاسیـیه‌وه هیچ ده‌سـتکه‌وتی نه‌بێت.
Your browser doesn’t support HTML5