سوریا داوای پێکهێنانی هاوپه‌یمانێك دژ به‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌کات

سه‌رۆکی په‌رله‌مانی سوریا ده‌ڵێت پێویسته‌ وڵاته‌یه‌کگرتۆکانی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ دیمه‌شق کاربکات بۆ پێکهێنانی هاوبه‌ندێك بۆ به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی تۆندڕه‌وانی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌بری ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیتی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ بکات که‌ پشتیوانی تیرۆرزم ده‌که‌ن.

محه‌مه‌د جیهاد له‌حام له‌ وته‌که‌یدا پێده‌چوو ئاماژه‌ به‌ عه‌ربستانی سعودییه‌ بدات و وڵاتانی تری که‌ پشتیوانی سه‌رهه‌ڵداوان ده‌که‌ن به‌مه‌به‌ستی له‌کارخستنی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا.

له‌حام له‌میانه‌ی دانیشتنه‌که‌ی په‌رله‌مانی سوریا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ گوتی وڵاتانی که‌ ده‌یانه‌وێت شه‌ڕی دژ تیرۆر بکه‌ن ده‌بێت‌ له‌گه‌ڵ دیمه‌شق و نه‌ك سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا کاربکه‌ن.

جێی باسه‌ سه‌رۆك ئۆباما خه‌رێکی پێکهێنانی هاوپه‌مانێکی نێوده‌وڵه‌تییه‌ بۆ به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئه‌وانه‌ی کۆنتڕۆڵی به‌شێکی گه‌وره‌ی عێراق و سوریا ده‌که‌ن.