سه‌رۆک براک ئۆباما ڕۆژی سێشه‌ممه وتارێـکی پـێشـکه‌شکرد له پاش یه‌که‌م هه‌ڵمه‌تی هێرشی ئاسمانی و موشه‌کی بۆ سه‌ر بنکه‌کانی داعش له سوریا.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی شه‌وی ڕابردوو له‌سه‌ر فه‌رمانی ئه‌و هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆردومانی شوێنه‌کانی داعشیان له سوریا کردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه کرد له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه ئه‌مه‌ریکایـیه‌کانی له سـتراتیژیـیه‌تی خۆی ئاگادارکردووه‌ته‌وه له به‌رامبه‌ر مه‌ترسیـیه‌کانی داعش. گوتی به ڕوونی باسی له لێدانی شوێنه‌کانی داعش له عێراق و سوریا کردووه تاوه‌کو جێکه‌ی ئارامیان له هیچ شوێنێـک نه‌بێت، وه ئه‌مه‌ریکا وه‌ک به‌شێـک له هاوپه‌یمانێتیـیه‌کی به‌رفراوان کارده‌کات و به ته‌واوی به ئه‌نجامیان گه‌یاند.
گوتی له‌م ئه‌رکه ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی دۆست به‌شـداریـیان کرد وه‌کو عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه و ئیمارات و ئوردن و به‌حره‌ین و قه‌ته‌ر. گوتیشی ئه‌مه‌ریکا شانازی ده‌کات که شانبه‌شانی ئه‌م وڵاتانه بوه‌ستێـت تاوه‌کو به‌رگری له ئاسایشی هاوبه‌شمان بکه‌ین.
سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی ئه‌م هاوپه‌یمانێتیـیه نیشـانی دا ئه‌م شه‌ڕه ته‌نها شه‌ڕی ئه‌مه‌ریکا نیـیه و حکومه‌ت و گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داعش ڕه‌تده‌که‌نه‌وه و له‌گه‌ڵ ئاشتی و ئارامیدان بۆ ناوچه‌که‌یان که شایه‌نێتی.
پاشان گوتی به‌رده‌وام ده‌بن له‌و پـلانانهیان که زۆرینه‌ی هه‌ردوو پارتی نێو کۆنگرس پـشـتیوانی لێده‌که‌ن، ئه‌ویش پـڕچهکـکردن و ڕاهێنانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕژێمی ئه‌سه‌د و داعش.
سه‌رۆک ئه‌مه‌ریکا هه‌روه‌ها گوتی زیاتر له 40 وڵات ئاماده‌یییان ده‌ربڕیووه بۆ یارمه‌تیدان له‌و هه‌وڵه گشـتگیرهی ده‌درێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و لێـدانی شوێنه‌کانی و هه‌روه‌ها مه‌شق و ڕاهێنانی ئه‌و چه‌کداره سوریـیانه‌ی شه‌ڕیان ده‌که‌ن، له‌گه‌ڵ کارکردن بۆ نه‌هێشـتنی سه‌رچاوه‌ی کۆمه‌ک و دارایی‌یان و ڕێگه‌گرتن له‌وه‌ی چه‌کدارانی بیانی ڕوو له ناوچه‌که بکه‌ن، هه‌روه‌ها ڕه‌تکردنه‌وه‌ی بیروڕای ئه‌م گرووپه توندڕه‌وه.
پاشان ئاماژه‌ی به‌وه کرد ئه‌ندامانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌یان کرده ئامانج که سه‌رقاڵی نه‌خشه‌دانان بوون بۆ هێرشکردنه سه‌ر ئه‌مه‌ریکا، گوتیشی ده‌بێت بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت زیان به ئه‌مه‌ریکا بگه‌یه‌نن ڕوون و ئاشکرابێت که ئه‌مه‌ریکا هه‌رگێز بوونی شوێنی ئارام بۆ تێرۆرسـتان ناهێڵێت.
سه‌رۆک ئۆباما خۆشـحاڵی خۆشی ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر پشـتیوانی هه‌ردوو پارتی دیموکرات و کۆماری له‌و ڕێوشوێنانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی ده‌یگرێته‌به‌ر. گوتیشی ئه‌مه‌ریکا به‌هێزتر ده‌بێت کاتێـک یه‌کگرتووبین، ئه‌مه‌ش په‌یامێـکی به‌هێز بۆ جیهان ده‌نێرێت که ئێمه هه‌موو شـتێـک ده‌که‌ین له پـێناو پارێزگاری له وڵاته‌که‌ماندا.
له درێژه‌ی وتاره‌که‌یدا گوتیشی له ڕۆژانی داهاتوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری عێراق حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی و ڕێبه‌رانی وڵاتانی دۆست و هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆده‌بێته‌وه تاوه‌کو به‌رده‌وامبن له بونیادنانی هاوپه‌یمانێتی له پـێناو ئارامی و سه‌قامگیری وڵاتانیان.
له کۆتایـیدا سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا گوتی هه‌رچه‌نده ئاسته‌نگه‌کان له به‌رده‌مدا ده‌بن، به‌ڵام هه‌رچی پـێویست ببێت ده‌یکه‌ن بۆ شه‌ڕی دژی تێرۆرسـتان تاوه‌کو ئه‌و ناوچه‌یه و هه‌موو جیهان به گشـتی پارێزراو بـبێت.