ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ناسنامه‌ی بکوژی هه‌ردوو ڕۆژنامه‌وانه‌ ئه‌مه‌ریکایـیه‌که‌ی بۆ ئاشکرا بووه‌

جه‌یمس کۆمی سه‌رۆکی ئۆفیسی لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکا FBI ده‌ڵێت توانیویانه‌ ناسنامه‌ی ئه‌و که‌سه‌ بزانن که‌ له‌ ڤیدیۆکانی داعشدا ده‌رکه‌وت و هه‌ردوو ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی جێمس فوڵی و ستیڤن سۆتلۆفی سه‌ربڕی.

سه‌رۆکی FBI ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند، به‌ڵام ناوه‌که‌ی ئاشـکرا نه‌کرد.

ڤیدیۆکه‌ ناڕه‌زایـیه‌کی گه‌وه‌ره‌ی له‌سه‌ر ئاسـتی جیهانی لێـکه‌وته‌وه‌.

سه‌رۆک ئۆباما له‌ چه‌ند وتارێـکی له‌ پاش کوشتنی ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌وانه‌ جه‌ختی له‌وه‌ کردووه‌ته‌وه‌ ئه‌مه‌ریکا هه‌رگیز له‌و که‌سانه‌ خۆشنابێت که‌ ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان ده‌که‌نه‌ ئامانج.