ناوه‌ندێـکی توێژینه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێت بۆردومانه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر شوێنه‌کانی داعش له عێراق و سوریا که له 8 ی مانگی هه‌شته‌وه ده‌سـتیپـێـکردووه هه‌تا ئێسـتا نزیکه‌ی یه‌ک ملیار دۆلاری تێچووه.
ناوه‌ندی هه‌ڵسه‌نگاندنی ستراتیژی و خه‌رجیـیه‌کان Center for Strategic and Budgetary Assessments که ده‌زگایه‌کی سه‌ربه‌خۆیه، له ڕاپـۆرتێـکدا نووسیویه‌تی هه‌تا 24 ی مانگی نۆ خه‌رجیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئۆپه‌راسیۆنه له‌شـکریـیه‌کانی دژی داعش له نێوان 780 بۆ 930 ملیۆن دۆلار تێچووه.
پاشان نووسیویه‌تی ئه‌گه‌ربێت و هێرشه ئاسـمانیـیه‌کان به‌و شێوه‌یه‌ی ئێسـتا به‌رده‌وام بـبن و هێزێـکی زه‌مینی 2 هه‌زار سه‌ربازی ڕه‌وانه بکرێت، ئه‌وا خه‌رجیـیه‌کان له مانگێکدا ده‌گاته نێوان 200 بۆ 320 ملیۆن دۆلار، به‌ڵام وه‌ک هه‌ندێـک پـێشـنیاری ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر 25 سه‌رباز ڕه‌وانه بکرێن، ئه‌وا خه‌رجیـیه‌کان بۆ 1.1 هه‌تا 1.8 ملیار دۆلار له مانگێـکدا زیاده‌کات.
جێی ئاماژه‌یه له‌وه‌تای 8 ی مانگی هه‌شته‌وه هه‌تا 30 ی مانگی نۆ ئه‌مه‌ریکا 4100 جار فڕۆکه‌ی جه‌نگی بۆ شه‌ڕی داعش ههستانووه.
هه‌رچه‌نده سه‌رۆک ئۆباما ڕایگه‌یاندووه ئه‌مه‌ریکا هێزی زه‌مینی ڕه‌وانه‌ی شه‌ڕی داعش ناکات، به‌ڵام 1600 سه‌رباز و شاره‌زای له‌شـکری ئه‌مه‌ریکایی بۆ کاری ڕاوێژکاری و هامه‌هه‌نگی وان له عێراق.