له شار و شارۆچکه‌کانی کوردسـتان خۆپـیشـاندان بۆ پشـتیوانیکردن له کۆبانی به‌رده‌وامه.
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه هه‌زاران که‌س له خه‌ڵکی شاری قامیشلۆ به‌ره‌و سنووری سوریا له‌گه‌ڵ تورکیا ڕێپـێوانێـکیان سـازکرد. هاوکات له به‌شی تورکیاوه له شـاری نسێبین به هه‌زاران کوردی دیکه به‌ره‌و سنووری نێوان سوریا و تورکیا هاتن.
پاش گوتنه‌وه‌ی دروشـمی پشـتیوانی بۆ کۆبانی و هه‌روه‌ها بۆ هێزه‌کانی یه‌په‌گه، که‌وتنه شکاندنی به‌ربه‌سـته‌کانی نێوانیان.
هێزه‌کانی تورکیاش سه‌ره‌تا به گازی فرمێسـک ڕێژ له خۆپـیشـانده‌رانیان دا و پاشـان به گولـله و له ئاکامدا منداڵێـکی ته‌مه‌ن 8 سـاڵ به ناوی به‌شیر ڕه‌مه‌زان پـێوه‌بوو و گیانی له‌ده‌سـتدا.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له خه‌ڵـکی قامیشلۆ و نسێبین برینداربوون.
زانا عومه‌ر په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له قامیشلۆ ڕاپـۆرتێـکی ڤیدیۆیی ئاماده‌کردووه.
Your browser doesn’t support HTML5