مه‌ولود باوه‌موراد: سه‌ره‌تا فشار هه‌بوو بۆ به‌شـداریکردنی کورد له‌ حکومه‌تی عه‌بادیدا

مه‌ولود باوه‌موراد

هه‌ر پـێـنج حزبه‌ سه‌ره‌کیـیه‌که‌ی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ باره‌گای مه‌کته‌بی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان له‌ هه‌ولێر کۆبوونه‌وه‌ به‌ مه‌به‌سـتی تاووتوێکردنی مه‌سه‌له‌ی به‌شـداریان له‌ حکومه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیری نوێی عێراق.

مه‌ولود باوه‌موراد وه‌زیری هه‌رێم بۆ کاروباری په‌رله‌مان ده‌ڵێت سه‌ر ئه‌نجام هه‌ر یه‌ک له‌و حزبانه‌ به‌ به‌شی خۆی ڕازی بوو. به‌ڵام ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات له‌ سه‌ره‌تاوه‌ فشار هه‌بووه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌ بووه‌.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژی مه‌ولود باوه‌موراد