عیسمه‌ت شێخ حه‌سه‌ن وه‌زیری به‌رگری کانتۆنی کۆبانی ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌تده‌کاته‌وه که ده‌ڵێن به هێرشی ئاسـمانی وڵاتانی هاوپه‌یمانان 6 شه‌ڕوانی کورد له کۆبانی کوژرابن.
هه‌روه‌ها گوتیشی ئه‌و ژنه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه هه‌واڵی کوژرانی له کۆبانی وه‌ها ڕاگه‌یه‌ندرا که له ئاکامی هێرشه ئاسمانیـیه‌کان بووه، وه‌ها نه‌بووه، به‌ڵکو به خومپاره‌ی داعش گیانی له‌ده‌سـتداوه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد چه‌کدارانی داعش به شێوه‌یه‌کی هه‌ڕه‌مه‌کی و بێ ئامانج شاره‌که ده‌ده‌نه به‌ر تۆپ و خومپاره.
ڕۆبین ڕه‌شوان له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا وتووێژی له‌گه‌ڵ عیسمه‌ت شێخ حه‌سه‌ن کرد.
Your browser doesn’t support HTML5