هێزه‌کانی یه‌په‌گه و پـزیشکان ده‌ڵێن پـێده‌چێت داعش چه‌کی کیمیاوی له کۆبانی به‌کارهێنابێت، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی سێشه‌ممه ژماره‌یه‌ک که‌س هه‌ناسه‌یان توندبوو و فرمێسـکێـکی زۆر به چاویان هاتبووه خوارێ له‌گه‌ڵ پـێستیان سووتاوه و گێژیان خواردووه.
ئاسیا عه‌بدوڵڵا هاوسه‌رۆکی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی که له ئێستادا له‌و شاره‌یه، به ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوتووه ئه‌م حاڵه‌تانه له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی شاری کۆبانی بینران و پـێده‌چێت داعش جۆره گازێـکی ژه‌هراوی به‌کارهێنابێت.
پـزیشکهکانی کۆبانیش به ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسـیان گوتووه ناتوانن ده‌سـتنیشانی بکه‌ن چ جۆره گازێـک بووه، چونکه ئامێری پـێویستیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نیـیه.
دکتۆر دارا مه‌حمود که له ئێسـتادا یه‌کێـکه له‌و چوار دکتۆره‌ی له شاری کۆبانی کارده‌کات، به به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوت ئه‌وانیش گازه‌که لێی داون و کاری له‌خۆی و هاوکاره‌کانیشی کردووه.
گوتیشی هه‌وڵیان داوه ئه‌و بریندارانه‌ی زۆر زیانیان پـێگه‌یشتووه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌کانی تورکیایان بکه‌ن، به‌ڵام تورکیا ڕێگه‌ی نه‌داوه.
ده‌توانن گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ڕۆبین ڕه‌شوان له‌گه‌ڵ دکتۆر دارا مه‌حمود ئه‌نجامیداوه.
Your browser doesn’t support HTML5