هه‌له‌و واشنتن: ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی کوردسـتان له‌سه‌ر ناردنی هێز بۆ کۆبانی

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق به‌ تێـکڕای ده‌نگ بڕیارێـکی په‌سه‌ندکرد به‌ مه‌به‌ستی ناردنی هێزێـکی پـێشـمه‌رگه‌ی کوردسـتانی عێراق بۆ به‌رگریکردن له‌ شاری کۆبانی.

به‌م بڕیاره‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان مه‌سعود بارزانی وه‌ک فه‌رمانده‌ی گشـتی هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه‌ ده‌سه‌ڵاتی یاسایی ته‌واوی ده‌بێت هێز له‌ هه‌رێمه‌وه‌ به‌ره‌و کۆبانی ڕه‌وانه‌بکات.

جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشـتی هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه‌ ده‌ڵێت هێزێـکی بچوک ڕه‌وانه‌ ده‌که‌ن، به‌ڵام به‌ چه‌کی نوێی کاریگه‌ره‌وه‌.

تورکیاش که‌ له‌ ئێسـتادا تاکه‌ ڕێگایه‌ هێزی پـێشـمه‌رگه‌ لێوه‌ی بتوانێت به‌ره‌و کۆبانی بڕاوت، ده‌ڵێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ڕێگه‌ به‌ 200 پـێشـمه‌رگه‌ ده‌دات.

به‌مه‌ش هیچ کۆسپـێـک له‌ به‌رده‌م ناردنی هێزی زه‌مینی بۆ یارمه‌تیدانی شه‌ڕوانانی کۆبانی نامێنێت که‌وا بۆ زیاتر له‌ 38 ڕۆژه‌ ڕووبه‌ڕووی هێرشێـکی گه‌وره‌ی چه‌کدارانی داعش بوونه‌ته‌وه‌.

ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه‌ بوو که‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه‌ بوون:
گۆران ئازاد ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له‌سه‌ر لیسیتی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان ده‌بێت.
ئاری هه‌رسین، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموکراتی کوردسـتان.

Your browser doesn’t support HTML5

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن