ئیسپانیا هه‌نگاو ده‌نێت بۆ راگرتنی ده‌نگدان له‌سه‌ر جیابونه‌وه‌ی که‌ته‌لۆنیا

Iraqi village woman who has survived 13 years of war and 2 years under IS, now in a refugee camp outside Makhmour, Iraq, April 11, 2016. (S. Behn/VOA)

ئیسپانیا هه‌نگاو ده‌نێت بۆ راگرتنی ده‌نگدان له‌سه‌ر جیابونه‌وه‌ی که‌ته‌لۆنیا

حکومه‌تی ئیسپانیا نیازی هه‌یه‌ له‌ دادگای ده‌ستوری وڵاته‌که‌دا داوا بکات له‌ راگرتنی پلانی که‌ته‌لۆنیا ناوچه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی باکوری رۆژهه‌ڵات بۆ راگرتنی ریفراندومێکی نه‌ فه‌رمی پابه‌ند پێ نه‌کراوو سه‌باره‌ت به‌ سه‌ربه‌خۆیی له‌ 9 مانگی یانزه‌.

که‌ته‌لۆنیا ریفه‌راندومی فه‌رمیی راگرت له‌ باره‌ی کێشه‌که‌وه‌ که‌ بریار بوو له‌ هه‌مان رۆژ ئه‌نجام بدرێت، پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌ت له‌ دادگاه‌ له‌ رووی یاساییه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ری راوه‌ستا و ده‌نگدانه‌که‌ی راگرت، پاشان که‌ته‌لۆنیا بۆ پێشاندانی پێ داگری بریاری دا ریفراندومێکی نه‌ فه‌رمی ئه‌نجام بدات.